
هۆڵەکانی لەشجوانی
حسێن كه‌ركوكی
پاش داخستنیان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 مانگ به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپاراستن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ، شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك بریاریدا به كردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی وه‌رزشی و له‌شجوانی و یاریگاكان ، ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و پلانه‌ی كه له لایه‌ن لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقه‌وه پێشكه‌ش كراوه.
سه‌باره‌ت به رێكاره‌كان و رێنماییه نوێیه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی له‌شجوانی ، تاریق حه‌مید سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌شجوانی كه‌ركوك به تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی راگه‌یاند “پاش ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نە به‌رپرسه‌كان و شانه‌ی قه‌یرانه‌كان کرد ، بۆ دواجار بریاریاندا به كردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كان به پێی رێنماییه‌كان ” .
هه‌روه‌ها وتی ” رێنماییه‌كان خۆمان پێشكه‌شمان كردوون و دیارترین خاڵه‌كانی : به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و كه‌مامه ، پارێزگاریكردن له دووری نێوان وه‌رزشكاران ، نه‌هێشتنی گردبوونه‌وه له سه‌ر یه‌ك ئامێر ، هه‌روه‌ها هه‌واڵدان به شهفتكردنی هاتنی وه‌رزشكاران “.
وتیشی ” به ئامانجی توندکردن و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكده‌هێنرێت بۆ چاودێریكردنی هۆڵه‌كان و راده‌ی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان ،سه‌رپێچیكاران سەرەڕای سزای دارایی رووبه‌ڕووی داخستن ده‌بنه‌وه “.
له كۆتاییدا تاریق حه‌مید ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه له ئێستادا له شاری كه‌ركوك نزیكه‌ی 140 هۆڵی و سه‌نته‌ری له‌شجوانی پیاوان و خانمان هه‌یه”.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









