تێنسزانه دێرینه‌كانى هه‌ولێر به‌رچاویان روون نییه و لهئامادەكاریدا كۆڵناده‌ن

یاریزانانی دێرینی تێنس
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
له‌شارى هه‌ولێر تێنسزانه دێرینه‌كان به‌شه و به‌ڕۆژ كۆڵناده‌ن و له‌سه‌ر مه‌شق و راهێنان و ئاماده‌كارییه‌كانیان به‌رده‌وامن و پاش تێپه‌ڕاندنى بارودۆخێكى سه‌خت و كهرهنتینهكردنیان، له‌چاوه‌ڕوانى كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتییه‌كانى یاریه‌كه‌یان دان.
هێشتا هیچ به‌رچاویان روون نییه كه‌ى و چۆن له‌لایه‌ن رێكخراوى یاریزانانى تێنسى كوردستان و به‌هاوكارى ئه‌ندازیار كه‌مال عه‌بدوڵڵا ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ى یارى تێنسى سه‌رزه‌وى-یان بۆ رێكده‌خرێت كهپاڵهوانێتییهكى ساڵانه‌یه و له‌سه‌ر ئاستى كوردستان به‌شارى كه‌ركوكیشه‌وه بۆیان رێكده‌خرێت، به‌ڵام تێنسزانه دێرینه‌كانى هه‌ولێر كۆڵناده‌ن و به‌پێى ئه‌و پڕۆگرامه‌ى بۆخۆیان دایان ناوه هه‌فتانه 2 رۆژ مه‌شق و راهێنان دەکەن و هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه‌ى ئاماده‌كاریی له‌نێوان خۆیان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یاریزانه گه‌نجه‌كاندا ده‌كه‌ن.
وریا عه‌بدولقادر یاریزانى دێرینى یارى تێنسى سه‌رزه‌وى شارى هه‌ولێر كە ته‌مه‌نى 56 ساڵه و ساڵى 1987 ده‌ستى به‌یارییه‌كه كرد و ساڵى 2006 وازى له‌یارییه‌كه هێنا و له‌وكاته‌وه تائێستا وه‌ك یاریزانێكى دێرینى یارییه‌كه درێژه‌ى به‌یارى تێنسى سه‌رزه‌وى داوه، بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، قسه‌ى كرد و وتى: ئێمه ژماره‌یه‌ك یاریزانى دێرینین هه‌فتانه به‌پێى پڕۆگرامێك 2 رۆژ له‌یاریگاكانى یه‌كێتى تێنسى هه‌ولێر و ئه‌كوا پارك مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ین، جگه له‌مه‌ش له‌نێوان خۆماندا یارى دۆستانه‌ى ئاماده‌كارى ده‌كه‌ین، یارى تاك و یارى جووت-یش، هه‌رچه‌نده پاڵه‌وانێتی یاریزانه دێرینه‌كان كه ده‌بوو زووتر بكرایه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا-وه دواخراوه، به‌ڵام ئێمه بێ هیوا نین و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه جێگیر بێت و بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه كۆنتڕۆڵ بكرێ، ئه‌وا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له‌م مانگه‌دا پاڵهوانێتییهكمان بۆ رێكبخرێ، هیوادارین به‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه زاڵبین و جارێكى تر بهپاڵهوانێتییهكان و كێبڕكێكردن ئاشنا بینه‌وه”.
یاریزانه دێرینه‌كانى هه‌ولێر كه پێكهاتوون له (وریا عه‌بدولقادر، عه‌بدولناسر عه‌بدولڕه‌زاق، د.ته‌حسین غه‌فور، د.فراس ئیسماعیل، دیار دیارى، قه‌هار سابیر، دڵزار به‌كر، ئازاد مه‌ولود، رێبین كه‌یفى، سه‌دیم ئۆكایلى، شێرزاد عه‌ولا، د.رۆسته‌م ره‌سوڵ، بژار ئه‌كره‌م، شێروان ره‌ئوف، عه‌بدولكه‌ریم یاسین، د.سیروان ته‌ها، مازن عه‌بدولخالق، به‌سام موحه‌مه‌د، ره‌مزى حه‌یده‌ر)، رۆژانى 23 و 25ى مانگى ئایارى رابردوو له‌گه‌ڵ رۆژانى 8 و 13ى مانگى حوزه‌یرانى 2020 چه‌ندین یارى دۆستانه‌ى ئاماده‌كارییان له‌سه‌ر ئاستى تاك و جووت له‌نێوان خۆیاندا ئه‌نجامداوه”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









