وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشەکەی داعشەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

چەکدارانی داعش
SNN
وەزارەتی پێشمەرگە هێرشەکەی دوێنێی داعشی بۆ سەر گوندێکی خانەقین ئیدانەکرد و داواشی لە هێزە عێراقییەکان کرد بێ جیاوازی نەتەوەیی سەروماڵی هاووڵاتیان بپارێزن.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکیدا ئەوەی خستەڕوو: “بەتوندی دژ بە تاوانی قێزەونی لەو شێوەیە دەوەستینەوە، داواش لەهێزە عیراقییەکانی ئەو سنوورە دەکەین سەرو ماڵی خەڵکی بێتاوان، بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی بپارێزن و سەلامەتی دانیشتوانی ئەو سنوورانە لە ئەستۆی ئەو هێزانەیە، کە لەو سنوورە جێگیر کراوان”.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: “لەماوەی رابردوو، چەندین جار هۆشداریمان داوە لە نەبوونی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە و مەترسیی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقیدایە”.
وتیشی: “بە چەند بارەبوونەوەی تاوانی لەو شێوەیە، وا دەخوازێت بەزووترین کات، لیژنەی باڵای هاوبەشی وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە کارا بکرێتەوە، بەیەکەوە لە رێگەی (پێشمەرگە و سوپای عێراقی) کار بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانە بکرێت، بەجۆرێک سەرو ماڵی رۆڵەکانمان لەو ناوچانە بە کورد و عەرەب و تورکمان و تەواوی پێکهاتە ئایینی و نەژادییەکان پارێزراوبێت”.
باسی لەوەشکردووە: “بە ئامانجگرتنی کوردانی ئەو ناوچانە و چۆڵکردنی گوندە کوردییەکان بە زەبری هێز، تاوان و کوشتن، تەنیا کاری ئەو گروپە تیرۆریستیانەیە کە لەگەڵ داعش بوون و دەیانەوێت بەو کردەوە ترسنۆکانەیان کورد ناوچەکە چۆڵ بکات و بەردەوامی بدەن بە شاڵاوی تەعریب و تەهجیر لەو ناوچانە.
بۆیە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، بەتوندی بەرپەرچی هەر هەوڵ و ئامانجێکی لەو شێوەیە دەدەینەوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو ژمارهیهك چهكدارى داعش له سنوورى خانهقین پهلاماری گوندی دارا-یاندا کە كوردنشینە و 7 كهسیان شههید کرد.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









