پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت دژی گۆڕینی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف ده‌وه‌ستێته‌وه

راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت | فۆتۆ: Al-FallujahTV
SNN – عیماد جه‌باری
پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت دژی گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی كه‌ركوك ده‌وه‌ستێته‌وه و ده‌ڵێت: “به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر له‌و گۆڕانكاریه ئاگادارنه‌كراومه‌ته‌وه رێگا ناده‌م فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێبكرێت”.
راكان جبورى، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت له نووسراوێكدا بۆ سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوونی عێراق نووسیوویه‌تى، “پارێزگار سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و سه‌رۆكی باڵایه و به‌پێی یاسای پارێزگاكانیش پێویسته له گۆڕانكارییه‌كان ئاگاداربكرێته‌وه و پرسی پێبكرێت، به‌ڵام ئێوه له گۆڕینی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌وقافی كه‌ركوكدا هیچ پرسێكتان پێ نه‌كردوین”.
پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر له‌و گۆڕانكاریه ئاگادارنه‌كراومه‌ته‌وه بۆیه رێگا ناده‌م فهرمانهكهتان بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و داواشدهكهم هه‌ڵیبووه‌شێننه‌وه”.
راكان جبوری له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “پێویسته ئه‌و گۆڕانكارییانه له‌ڕێگای ده‌سته‌ی باڵای هه‌مه‌هه‌نگ نێوان پارێزگاكان ئه‌نجامبدرێت و به ئیمزای تۆرهان موفتی بێت، په‌رله‌مانتارانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كیش كه پۆستێكی شایسته‌ی خۆیان ده‌گۆڕن پێویسته زیاتر له‌ناوێك ده‌ستنیشانبكه‌ن تاوه‌كو ئێمه یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین”.
دوێنێ شه‌ممه (SNN) بۆ یه‌كه‌مجار بڵاویكرده‌وه “به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی كه‌ركوك ده‌گۆڕدرێت، له شوێنه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د موده‌رس، كه‌سێكی دیكه به‌ناوی سالم جواد داده‌نرێت”.
ده‌قى نووسراوه‌كه‌ى پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









