هەڵەبجە: بههۆى دهستكاریكردنى تهقهمهنییهوه دوو كهس گیانیان لهدهستدا

مۆنۆمێنتى شههیدان له پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لە ئەنجامی تەقینەوەیەك كە دەوترێت گوللەهاوەنە لە ماڵێكدا دوو كەس له ههڵهبجه گیانیان لهدهستدا.
بە گوێرەی زانیاریەكانی (SNN) كه له پۆلیسى ههڵهبجه وهریگرتوون، “تەقینەوەكە لە ماڵێكدا روویداوە كە دەكەوێتە ناو باخێك لە نزیك گەڕەكی (حەمەوخان) لە شاری هەڵەبجه، بەهۆی تەقینەوەی گوللـههاوەنێكهوه بووه و بووتە هۆكاری گیانلەدەستدانی دوو كەس، چونكه دهستكارییان كردووه”.
بە گوێرەی زانیارییەكان، “لە ئێستادا تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و تەرمەكانیان گواستووەتەوە بۆ پزیشكی دادی هەڵەبجە و لێكۆڵینەوەی زیاتریش لە رووداوەكە بەردەوامی هەیە”.
ههر لهوبارهیهوه راید بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە (SNN)ی راگەیاند: “رووداوەكە لە ئەنجامی دەستكاریكردنی گوللـەهاوەنێكەوە بووە كە خاوەن باخێك لە نزیك گەڕەكی حەمەوخان دەستكاریكردووە، هاوكات ئەو كەسهى دیكەش كە بەهۆی ئەو رووداوەوە گیانی لەدەستداوە هاوڕێی خاوەن باخەكە بووە، كە مەبەستیان بووە مادەی TNTی ناو گوللە هاوەنەكە دەربهێنن، پێدەچێت بۆ وەرزی دەستپێكردنەوەی راوەماسی ویستبێتیان سوودی لێ وەربگرن، بۆیە داوا لە هاووڵاتیيان دەكەین بەهیچ جۆرێك پەنا بۆ ئەو جۆرە كارانە نەبەن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









