بەهۆی رەوشی داراییەوە قیستی پڕۆژەیەکی خانووی مامۆستایان کەمدەکرێتەوە

وێنە: SNN
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان لقى گه‌رمیان بڕیاریدا بەهۆی بارودۆخی داراییەوە قیستی سێ مانگی رابردووی مامۆستایان لە پڕۆژەی دروستکردنی خانوو دوابخات و کەمبکرێتەوە.
ساڵح میروه‌یس ئه‌ندامى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان لقى گه‌رمیان به SNNی راگه‌یاند: “له فه‌رمانگه‌ى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان به ئاماده‌بوونى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تمان سەبارەت بە كێشه‌ى قیستى مانگانه‌ى پڕۆژه‌ى شارى مامۆستایانى كه‌لار ئه‌نجامدرا، بڕیارماندا میکانیزمی تایبەت بۆ پێدانی قیستەکانیان دیاری بکەین تا مووچەی مانگانەیان ئاسایی دەبێتەوە”.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، رایگەیاند: “کۆمەڵێک بڕیارمان لەبارەی قیستی پڕۆژەکەوە داوە کە لەگەڵ بارودۆخی ئێستای هەرێمدا دەگونجێت”، بەگوێرەی بڕیارەکان:
-قیستى مانگى 3 و 4 و 5 دوا ده‌خرێت.
– مامۆستایان مانگی حوزەیران قیستى مانگانه بە كۆمپانیا ده‌ده‌ن، بۆ خانوونى یه‌كه‌م نهۆمى ئاسایى و روكن بڕى 250 دۆلار، بۆ دوو نهۆمى ئاسایى و روكن 300 دۆلار.
– له كاتى ئاسایى بوونه‌وه‌ى بارودۆخى دارایى پێدانى قیسته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخى ئاسایى خۆى وه‌كو له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه.
– له كاتى باشبوونى دۆخى دارایى و مووچه‌ى مامۆستایان، ئه‌و قیسانه‌ى كه‌مكراونه‌ته‌وه به ڕێژه‌یه‌كى دیاریكراو مانگانه قه‌ره‌بووى كۆمپانیا ده‌كرێته‌وه.
– ئه‌و مامۆستایانه‌ى قیسته‌كانى مانگى 1 و 2یان نه‌داوه، به زووترین كات ده‌بێت قیسته‌كانیان بده‌ن ئەگەرنا تووشى به‌رپرسیاری یاسایى ده‌بن.
– له كاتى نه‌دانى قیسته‌كان مامۆستا به پێی گرێبه‌سته‌كه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
– كۆمپانیاى جێبه‌جێكار ده‌ست ده‌كات به كاركردن و ئه‌وله‌ویه‌تى ئیشكردن بۆ ئه‌و یه‌كانه ده‌بێت كه تا ئێستا له قۆناغى ده‌ستپێك و سه‌ره‌تادان.
ناوبراو وتیشى، هه‌وڵیانداوه ژیان و بارودۆخى مامۆستایان له‌به‌رچاو بگرن بۆ ئه‌وه‌ى لەگه‌ڵ ئه‌و مووچه‌یه‌ى پێیان ده‌درێت بتوانن قیسته‌كان بده‌ن و كاركردن له پڕۆژه‌كه‌ش ده‌ستپێبكاته‌وه.
پڕۆژه‌ى شارى مامۆستایان له كه‌لار دواى حه‌وت ساڵ له دواكه‌وتنى، ساڵى رابردوو به‌ردى بناغه‌ى دانرا، كه زیاتر له دوو هه‌زار یه‌كه‌یه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌به‌ر گرانى نرخى پڕۆژه‌كه مامۆستایان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى و دواتر كه‌مێك له نرخه‌كه‌ى كه‌مكرایه‌وه.


نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









