پارێزگار و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی داوای دابەشکردنی مووچە دەکەن

پارێزگار و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی
SNN
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی کۆبوەوە و لە راگەیەندراوێکدا داوای بەپەلە دابەشکردنی موچەی کەرتی تەندروستی و فەرمانبەرانیان کرد.
پارێزگای سلێمانی، ئهمڕۆ سێشهممه، لە راگەیەندراوێکیدا ئەوەی خستووەتەڕوو: “ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگاری سلێمانی، له دیوانی پارێزگادا لهگهڵ سهباح ههورامی بهڕێوهبهری گشتی تهندروستی سلێمانیدا كۆبونەتەوه بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا”.
هەردوولا داوایان لە حکومەتی هەرێم کرد هەرچی زووە موچە و شایستە داراییەکانی کەرتی تەندروستی و کەرتەکانی تریش دابەش بکات.
ئاماژەش بەوەکراوە: “پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش هەموولایەک دڵنیا دەکەنەوە، کە دڵسۆزانە و خۆنەویستانە بە یەکەم تیم و یەک پەیام و یەک ئیرادە کاری بەردەوام دەکەن بۆ پاراستنی تەندروستی گشتیی”.
دواکەوتنی وادەی دابەشکردنی مووچە ناڕەزایی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و مووچەخۆرانی دیکەشی لێکەوتووەتەوە، بەوهۆیەوە دوێنێ لقی سلێمانیی سەندیکای پزیشکانی کوردستان مانگرتنی گشتییان راگەیاند و نەخۆشخانەی شار و شەهید ئاسۆش کارکردن تیایدا راگیرا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزهیران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








