ماوەی هەشت ساڵە کاری بە جوتسایدکردنی رێگای چوارقوڕنە ـ دووکان تەواو نەکراوە

راپۆرت: محەمەد مستەفا
رێگای چوارقوڕنە ـ دووکان بە درێژایی نزیکەی 60 کیلۆمەتر کە رێگای سەرەکی هاتووچۆی نێوان ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای سلێمانیە، لای هاوڵاتیانی ئیدارەی راپەڕین بە رێگای مەرگ ناسراوە چونکە بەهۆی خراپی و یەک سایدی رێگاکە کەم رۆژ هەیە لەو رێگایە رووداوێکی هاتوچۆ روو نەدات یاخود کەسێک نەبێتە قوربانی .
“جار هەبووە لە رۆژێکدا 5 رووداو لەسەر رێگاکە روویداوە “
عەباس محەمەد شوفێرێکی قەزای رانیەیە و ماوەی نزیکەی 14 ساڵە لەو رێگایە شوفێره لە باسی خراپی رێگاکە بۆ SNN وتی: “من ماوەی 14 ساڵە کاری هێنان و بردنی بار دەکەم لەنێوان ڕانیە ـ سلێمانی، بە درێژای ئەو هەموو ساڵە کەم رۆژ هەبووە رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگاکە نەبینم. وە شاهیدی مردن و برینداربوونی دەیان کەسم لەم رێگایە کە بەهۆی رووداوی هاتووچۆ بوونەتە قوربانی، جار هەبووە بە چاوی خۆم بینومە لە رانیەوە تا دووکان 5 رووداوی هاتوچۆ بەهۆی خراپی رێگاکە روویداوە”.
عەباس وتیشی: “رۆژ لە دوای رۆژ قەرەباڵغی سەر رێگاکە زیاتر دەبێت بەڵام رێگاکە هەر رێگا کۆنەکەی جارانە و 8 ساڵە ناوە ناوە کاری تێدا دەکرێت کەچی هیچ لە دۆخی رێگاکە نەگۆڕاوە بگرە بەشێکی زۆری رێگاکە بە تەواوی وێران بووە و شوفێران تەواو هەراسان بوون لە دەست خراپی رێگاکە ”
“ئێمەی شوفێر بێ ئومێد بووین لە بەجوتساید کردنی رێگاکە “
خالید محەمەد شوفێری هێڵی پاسی رانیە ـ سلێمانیە لە باسی رەوشی رێگاکە بە SNN ی راگەیاند: ئەو ماوەی 10 ساڵە لەو رێگایە کاری شوفێری دەکات و بە وتەی خۆی تا ئێستا نەیبینوە بە جدی کار لەو رێگایە بکرێت و بەڵکو تەنیا کاری پینەکردنی بۆ ئەنجام دەدرێت و کەچی هەر خراپتر دەبێت و ئەم رێگایە ژیانی هەموو شوفێر و سەرنیشینانی خستۆتەوە مەترسیەوە و ئێستاش حکومەت بیانوی هەیە کە قەیرانی دارایی بوونی هەیە بۆیە ئێمە وەک شوفێران بێ ئومێد بووین لە بە جوتساید کردنی و رێگاکە هەر بەم شێوەیە دەمێنێتەوە و خەڵکی زیاتری لێ دەبێتە قوربانی .
“هەشت ساڵە دەستکراوە بە جێ بەجێکردنی پڕۆژەکە بەڵام قەیرانی دارایی رێگر بووە لە تەواو کردنی “
بەختیار ئەحمەد بەڕێوبەری پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: پڕۆژەی بە جوتساید کردنی رێگای نێوان چواڕقوڕنە ـ دووکان بریتیە لە 3 قۆناغ، کە لە ساڵی 2012 کارکردن لە پڕۆژەکە دەستی پێکردووە و دواتر لە ساڵی 2014 بەهۆی قەیرانی دارایی کارکردن لە پڕۆژەکە وەستا تا ساڵی 2018، لە ساڵی 2018 ەوە کارکردن لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە زۆر بە باشی دەستی پێکردەوە .
وتیشی “قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە کە دەکەوێتە سنوری ئیدارەی راپەڕین درێژیەکەی 18 کیلۆمەترە لە (چوارقوڕنە بۆ گوندی هیزۆپ) ە توانراوە 80 % ی کارەکانی تەواو بکرێت کە بودجەی پڕۆژەکە لە قۆناغی یەکەمدا بڕی نزیکەی 52 ملیار دینارە و کۆمپانیاکەی تورکی کاری جێبەجێکردنی ئەنجام دەدات ”
“دووبارە خەرجکردنی پێشینەی بودجەی پڕۆژەکە وەستاوە “
بەختیار ئەحمەد باس لەوەش دەکات: هەرچەندە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لە قۆناغی کۆتایدایە و چەند کارێکی کەمی ماوە تا بە تەواوی بکرێتەوە بەڵام بە بڕیاری وەزارەتی دارایی و بەهۆی قەیرانی داراییەوە، پێدانی پێشینەی بوودجەی وەبەرهێنان بە پڕۆژەکان وەستاوە واتا ئەو پڕۆژانەی بوودجەکەیان لەسەر وەبەرهێنانە. پێشینەیان بۆ خەرج ناکرێت ئەمەش وایکرد دووبارە کارکردن لە پڕۆژەکە بوەستێت .
سەبارەت بە تەواوکردنی پڕۆژەکەش بە شێوەی قەرز لە لایەن سەرمایەداران کۆمپانیاکان، بەڕێوبەری رێگاوبانی راپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: بابەتی قەرز زیاتر بۆ ئەو پڕۆژانەیە کە کۆمپانیایەک نەتوانێت پڕۆژەیەک تەواو بکات یاخود هەر لەسەرەتاوە هەموو پڕۆژەکە بدرێتە کۆمپانیایەک بەشێوەی قەرز، بەڵام ئەم پڕۆژەیە کۆمپانیایەکی بەناوبانگی تورکی کاری تێدا دەکات و گرێبەستی لەگەڵ ئەنجامدراوە و ئامادەشە پڕۆژەکە تەواو بکات گەر پێشینەی پارەی پڕۆژەکەی پێ بدرێت .
” قۆناغی دووەم و سێەمی پڕۆژەکە زۆر بە سستی کاری تێدا کراوە “
محەمەد رەسوڵ موراد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNN ی راگەیاند: ئەو وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری هاوڵاتیانی ئیدارەی راپەڕین لە ئەنجومەنی پارێزگا لە رابردوودا چەند جارێک بەدواداچونی بۆ کاری پڕۆژەکە کردووە، کە بە داخەوە قۆناغی دووەم و سێیەمی پڕۆژەکە بە سستی کاری تێداکراوە، بەڵام ئەوان لەسەر وەستانی پڕۆژەکە بەدواداچونی تەواو دەکەن بۆ ئەوەی هەوڵ بدرێت دووبارە کارکردن لە پڕۆژەکە دەست پێ بکاتەوە .

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









