لەبارەی هەوڵی سوتاندنی چوار منداڵ لەلایەن باوكیانەوە پۆلیس روونكردنەوە دەدات

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پیاوێکی دانیشتووی شاری هەڵەبجە لەبەردەم سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجەدا بە نیازبوو خۆیی و چوار منداڵی ئاگر تێبەربدات، بەهۆی ئەوەی گوایە لەلایەن شارەوانییەوە ڕێگری لێدەكرێت سەوزە بفرۆشێت، پۆلیسیش روونکردنەوە دەدات.
رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەكی شاری هەڵەبجە كە تەمەنی 48 ساڵە و دانیشتووی گەڕەكی شارەوانییە داوای شوێنێك دەكات لە ناو بازاڕی هەڵەبجە پێی بدرێت بۆ كاركردن بەڵام داواكە لەلایەن شارەوانی هەڵەبجەوە ڕەتدەكرێتەوە، چونكە ئەو شوێنەی ئەو هاووڵاتییە داوای كردووە زیادەڕۆیە و تا ئێستا دوو كەسی دیكە لەسەر ئەو شوێنە دراون بەدادگا و دۆسیەیان بۆكراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ ئەو هاوڵاتییە كە چوار منداڵی هەیە لەماڵەوە دەیانهێنێت و بە بێ ئاگاداری ئەوان لەبەردەم بینای سەرۆكایەتی شارەوانی نەوت دەكات بەخۆیی و منداڵەكانیدا، داوای ئەوەی هەیە كە ئەگەر ئەو شوێنەی پێنەدرێت ئاگر لە خۆیی و منداڵەكانی بەردەدات.
وتەبێژەكەی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن هاووڵاتیان و مەفرەزەی پۆلیسی شارەوانی و یاریدەدرێتی ئاسایشی هەڵەبجەوە ڕێگری لەوكارە دەكرێت و دواتر هاووڵاتییەكە و منداڵەكان دەبرێنە بنكەی پۆلیس، پاشان ڕەوانەی ماڵەوە كرانەوە وكۆتایی بە كێشەكەیان دەهێندرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









