سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک تووشی کۆرۆنا بوو

قهڵاى كهركوك له ناوهندى پارێزگاى كهركوك | فۆتۆ: عیماد جهبارى SNN
SNN – عیماد جەباری
تەندروستیی کەرکوک تووشبوونی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاستکردەوە.
بهپێى زانیارییهكانى (SNN) كه له تەندروستیی کەرکوک دهستیكهوتوون، “دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ جوان حەسەن، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ و ژنان و منداڵان له ئهنجومهنى پارێزگاى كهركوك لەگەڵ هاوسەرەکەی دەرکەوتووه هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، له ئێستادا تەندروستییان باشە و لەنێو ماڵی خۆیان لە خێزانەکەیان دابڕێندراون، بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان خۆیان کەرەنتین کردووە و دۆخی تەندروستییان پێویستی بەوە نەکردووە بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە”.
لە سەرەتای بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق تا ئێستا کۆی گشتی تووشبووانی کەرکوک گەیشتووەتە 441 كهس، لەو ژمارەیەش 257 تووشبوو لەژێر چارەسەردان و 168 کەسیش ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە، 16 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









