لەسەر داوای تەندوستیی پێنجوێن 150 ملیۆن دینار بۆ قهزاكه دابینكراوه

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن رایدهگهیهنێت: ئەو بڕی 150 ملیۆن دینارەی كە لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە بۆ پێنجوێن تەرخانكراوە لەسەر داوای ئێمە بووە، ئەوەش بە مەبەستی كڕین و دابینكردنی پێداویستی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە قەزای پێنجوێن.
لوقمان لەتیف، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن بە (SNN)ی راگەیاند: “دوای ئەوەی لەلایەن خێرخوازانی سنووری قەزای پێنجوێن و دەوروبەرییەوە نەخۆشخانەیەكی 20 قەرەوێڵەیی بۆ تووشبووانی كۆرۆنا دروستكرا، لە ئێستادا ئەو نەخۆشخانەیە نەكراوەتەوە بەڕووی تووشبووانی كۆرۆنادا هەرچەندە ماوەی چەند هەفتەیەكە تەواو بووە”.
وتیشى: “ئێمە لەڕێگەی خۆمانەوە بە نووسراوێك داوای دابینكردنی پێداویستییەكانی ئەو نەخۆشخانەیەمان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی كرد، ئەوانیش ئاراستەی وەزارەتی تەندروستییانكردووە و وەزیری تەندروستیش ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی كردووە، پاشان بڕیاردراوە بە دابینكردنی 150 ملیۆن دینار”.
بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو : “دابینكردنی ئەو پارەیە بۆ كەرتی تەندروستیی پێنجوێن نییە، بەڵكو بۆ كڕینی ئامێر و قەرەوێڵە و مۆنیتەر و چەند ئامێرێكی دیكەی پزیشكییە بۆ نەخۆشخانەی كۆرۆنا، هاوكات خێرخوازانیش لەڕێگەی خۆیانەوە بڕێك هاوكارییان كۆكردووەتەوە بۆ هەمان مەبەست، بۆیە دوای دابینكردنی ئەو ئامێرانه دەتوانین نەخۆشخانەكە بەڕووی تووشبووانی كۆرۆنادا بكەینەوە”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









