مەڵبەندى رێکخستنی سلێمانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان کەرەنتین ناکرێت

SNN-هەوراز ئەحمەد
کارگێڕى مەڵبەندى یەکى سلێمانى یەکێتیى ڕایدەگەنێت “لەنێو مەڵبەند دا هەموو ڕێککارێکى تەندروستى گیراوەتە بەر و ئەو هەڤاڵانەشى کە تووشى کۆرۆنا بوون لە دەرەوەى مەڵبەند تووشبوون، چونکە لەوەتەى ڤایرۆسى کۆرۆنا هەیە تەنها 20% ی کارمەندمان دەوام دەکەین و زۆربەى کارەکانمان بەشێوەى ئۆنلاین بەڕێوە دەبەین”.
شێخ فەتاح شێخ ئەمین، کارگێڕ مەڵبەندى یەکى سلێمانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بە SNNى ڕاگەیاند “لەسەرەتاى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا بە فەرمانى هاوسەرۆکانى یەکێتى و مەکتەبى سیاسى دەواممان بۆ خوار 20% کەم کردۆتەوە لەپێناو بەرژەوەندى هەمووان و بڵاونەبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا”.
وتیشى: “بەداخەوە لە ئێستادا چەند هەڤاڵێکى مەڵبەند تووشى ڤایرۆسەکە بوون، کە ئێمە پێمانوایە لە دەرەوەى مەڵبەند تووشبوون، بۆیە پێویست بەوە ناکات ئێمە مەڵبەندى یەکى سلێمانى کەرەنتین بکەین، هەر مەترسییەکیش هەبێت ئێمە بێ دوو دڵى ڕایدەگەیەنین”.
ئەمڕۆ چوارشەممە جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى یەکی سلێمانى یەکێتى نیشتمانیى کوردستان تووشبوونى خۆى و خانەوادەکەى بە کۆرۆنا ڕاگەیاند.
بورهان عەبدلڕەحمان، جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى یەکی سلێمانى یەکێتیى لەو بارەیەوە بە SNNى ڕاگەیاند “خۆم و خانەوادەکەم کە ژمارەمان پێنج کەسە تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووین و لە ئێستادا دۆخى تەندروستیمان جێگیرە و پاش ڕاوێژ کردن بە دکتۆر و نەخۆشخانەکانى سلێمانى لە ماڵەوە خۆمان کەرەنتین کردووە”.
وتیشی: “هێشتا نازانم سەرچاوەى تووشبوونمان بە کۆرۆنا چییە، بەڵام دڵنیام لە دەرەوەى مەڵبەندى یەک ئەو ڤایرۆسەمان وەرگرتووە، چونکە دەوام کردن لە مەڵبەند لەوەتەى کۆرۆنا هەیە زۆر کەم کراوەتەوە”.
ئاماژەى بەوەش کرد”بۆیە لە پێگەى خۆم لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوم کردەوە کە تووشى کۆرۆنا بووین تاوەکو ئەوانەى بەرکەوتەیان لەگەڵ ئێمە هەبووە بڕوات بۆ پشکنین”.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









