
ناوچەیەکی گەشتیاری هەورامان
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا بەداخستنی شوێنە گەشتیارییەكانی ناوچەی هەورامان، ئەمڕۆ لەلایەن پارێزگاری هەڵەبجەوە ئەو بڕیارە هەڵوەشێندرایەوە.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و سەرۆكی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەر رۆشنایی بەیانی ژمارە (41) لەپێناو پاراستنی ئاسایش و تەندروستی هاوڵاتیان و لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی سنوورەكە، بڕیارماندا بە كردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكانی هەورامان بەگوێرەی چەند مەرج و ڕێنماییەك.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەرئەوەی بەگوێرەی بەیانی ژمارە (41) هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیانی سنوورەكە ڕێگەپێدراوە، ئەوا كردنەوەی ئەو ناوچە گەشتیارییانە تەنها بۆ هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە ڕێگەپێدراو دەبێت، هاوكات دەبێت كارمەندانی شوێنە گەشتیارییەكان پابەندی ئەو ڕێنماییانە ببن كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجەوە بۆیان دادەنرێت.
پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەكانی قایمقامیەت و ناحیەكان و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار لەكاتی بوونی هەر سەرپێچییەكدا دەسەڵاتی گرتنەبەری رێكکاری پێویستیان هەیە.
بڕیاری كردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكانی هەورامان لەكاتێكدایە دوێنێ SNN لە هەواڵیكیدا لەسەر زاری خاوەن باخە گەشتیارییەكانی ناوچەكەوە ئەوەی بڵاوكردەوە كە نیگەرانن لەداخستنی شوێنە گەشتیارییەكان و ئەوان نەبوونەتەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵكو شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانن كە هاتوچۆی ئێران دەكەن لە مەرزی شۆشمێ وە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









