مامۆستایه‌كى زانكۆى سلێمانى كتێبێك به چاپ ده‌گه‌یه‌نێت و داهاته‌كه‌ى بۆ خوێندكارانى كه‌م ده‌رامه‌ت دابین ده‌كات

شنۆ زاهیر
ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د – SNNsport
مامۆستایه‌كى زانكۆى سلێمانى چواره‌م كتێبی وه‌رزشی به چاپ ده‌گه‌یه‌نێت و بۆ دووه‌م جاریش داهاتى كتێبه‌كه‌ى بۆ كارى خێر خوازى دابین دەکات.
شنۆ زاهیر مامۆستاى زانكۆى سلێمانى كۆلیجى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشی، چواره‌م كتێبی وه‌رزشی خۆى له ژێر ناونیشانى(زانستى وه‌رزش و ته‌ندروستى له‌ش) كه له 150 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و 11به‌ش له خۆ ده‌گرێت بڵاوكرده‌وه.
ناوبراو رایگه‌یاند:” ئامانجى كتێبه‌كه بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه و بۆ دووه‌مجاریش دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبی گۆڕه‌پان و مه‌یدان كه داهاته‌كه‌ى بۆ كه‌مئه‌ندامان بوو، داهاتى ئه‌م كتێبه‌ش بۆ خوێندكارانى كه‌مده‌رامه‌تى كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشه”.
شنۆ زاهیر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” ئه‌مه چواره‌م كتێبهمه كه به‌شێوه‌ى زانستى بڵاوم كردووەته‌وه دوو ئامانجم هه‌بووه، یه‌كه‌میان له ئێستادا زۆربه‌ى توێژینه‌وه‌كانمان به زمانى كوردییه و هه‌وڵ بده‌ین زمانه‌كه‌مان بكه‌ین به زمانێكى فه‌رمى ئه‌وه‌ش له رێگه‌ى ئه‌و كتێبانهوهیه كه به چاپى ده‌گه‌یه‌نین، له‌به‌رئه‌وه ئه‌ركى مامۆستایانى زانكۆیه وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك بتوانین به چاپ گه‌یاندنى ئه‌مجۆره كتێبانه زۆرتر بكه‌ین، بۆیه له ئێستادا یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كان ئه‌وه‌یه له په‌یمانگاكان به زمانى كورد توێژینه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ى كوردییمان زۆر زۆر كه‌مه”.
وتیشی:” ئامانجى دووه‌مم گه‌یاندنى وه‌رزشه به شێوه‌یه‌كى زانستى بۆ كۆمه‌ڵگه ئه‌مه‌ش شتێكى زۆر گرنگه، چونكه تائێستا ئێمه وه‌رزش به شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى ده‌كه‌ین و هه‌ندێ كه‌س هه‌یه بواره‌كه‌ى هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به وه‌رزشه‌وه نیه و داده‌نیشێت له‌سه‌ر وه‌رزش قسه ده‌كات، بۆیه ده‌بێت ئه‌مانه جیا بكه‌ینه‌وه”.
شنۆ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات:” سه‌رجه‌م كتێبه‌كانم كه به چاپم گه‌یاندووه ده‌توانم له هه‌موو كوردستاندا له زانكۆ و په‌یمانگاكان مامۆستایان و خوێندكاران سوودی لێ ببینن و وه‌ك سه‌رچاوه‌ش به‌كارى بێنن، من سه‌رجه‌م كتێبه‌كانم له‌سه‌ر ئەرکی خۆم به چاپ گه‌یاندووه و دوو له‌و كتێبانهشم وه‌ك كارى خێرخوازى كردووه كه داهاتى یه‌كه‌میان بۆ كه‌مئه‌ندامان و ئه‌م كتێبه‌ش بۆ خوێندكارانى كه‌م ده‌رامه‌تى كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشه، له‌به‌رئه‌وه به خوێندكاران ده‌ڵێم ئێمه ده‌توانین ئه‌و زانسته‌ى هه‌مانه بیگه‌یه‌نین نه‌ك بیفرۆشینه‌وه”.
مامۆستاكه‌ى زانكۆى سلێمانى داوایەکی له مامۆستایان هه‌یه كه نابێت ئێمه دابنیشین و چاوه‌ڕوانى ده‌ستى حكومه‌ت بین، هه‌روه‌ها نابێت هه‌ر كارێك بكه‌ین په‌نا به‌رین بۆ به‌رپرسان و سه‌رمایه‌داران”.
شنۆ زاهیر خاوه‌نى هه‌ریه‌ك له كتێبه‌كانى(زانستى فزیۆلۆجیاى راهێنان، گۆڕه‌پان و مه‌یدان، پزیشكى وه‌رزشی، زانستى وه‌رزش و ته‌ندروستى له‌ش) كه سه‌رجه‌میان له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى به چاپ گه‌یاندووه”.
ئه‌م كتێبه له(11) به‌ش پێكهاتووه ئه‌وانیش:
به‌شی یه‌كه‌م/وه‌رزش و ته‌ندروستی
به‌شی دووه‌م/وه‌رزش و خۆراك (ته‌واوكه‌ری خۆراك)
به‌شی سێیه‌م/ وه‌رزش و كۆئه‌ندامه‌كانی له‌ش
به‌شی چواره‌م/وه‌رزش و قه‌ڵه‌وی
به‌شی پێنجه‌م/ وه‌رزش و چه‌ورییه‌كانی خوێن
به‌شی شه‌شه‌م/وه‌رزش و ئافره‌ت (گرنگی بۆ ئافره‌ت و ئافره‌تی دووگیان)
به‌شی حه‌وته‌م/ وه‌رزش و به‌ساڵاچوان
به‌شی هه‌شته‌م/فسیۆلۆژی و ده‌روونى
به‌شی نۆیه‌م/ وزه‌به‌خشه‌كان و خواردنه‌وه وه‌رزشییه‌كان
به‌شی ده‌یه‌م/گرنگی مۆسیقا له بواری وه‌رزش
به‌شی یازده‌یه‌م/جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كحولییه‌كان
له‌گه‌ڵ ههمووبهشێكدا وه‌رزشی تایبه‌تى تێدایه، هه‌روه‌ها رێجیمی كیتۆدایت و رێجیم به هێلكه‌ی كوڵاو.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









