وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه تاوتوێى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى ده‌كات

وێنه‌یه‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتى وه‌زیرى پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه‌ى باڵاى ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌ڕێوه‌چوو، له راگهیهنراوێكیشدا ئاشكرایانكرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی مووچه، بوودجه و خه‌رجيه گشتییه‌كان كراوه به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه داراییه سه‌خته‌ی هاتۆته پێشه‌وه.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كرد و تێیدا سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت، مسته‌فا چاوڕه‌ش، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 و نه‌جات عه‌لی، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 ئه‌فسه‌رانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “وه‌زیری پێشمه‌رگه، پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا باسكرد، كه تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی بوودجه و مووچه، كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی په‌سندكراوی چاكسازی ده‌كات و له‌سه‌ر دانانی به‌رنامه و پڕۆژه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه و مووچه‌ی پله باڵا و تایبه‌ته‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه داراییه سه‌خته‌ی هاتۆته پێشه‌وه”.
له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: “پاڵپشت به مادده‌ی (4) ی ناو پڕۆژه یاسای پەسندکراوی چاكسازی حكومه‌ت له بواری پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌ی رێكخستن و هاوتاكردنی مووچه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌بێت، هاوكات بۆ ده‌ستباری دۆخه‌كه گفتوگۆكانمان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه گشتیه‌كان ده‌بێت، به تێگه‌یشتنمان له سه‌ختی باری دارایی ئێستای هه‌رێم”.
وتیشى: “كۆبوونه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێكی گونجاو كرده‌وه، كه له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه و به‌رنامه‌كانی ژمێریاری سه‌ربازی وه‌زاره‌ت، راپۆرتی پوخت و دیراسه‌كراو ئاماده‌بكرێت و دوای گفتوگۆی وورد، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









