دوای كه‌متر له‌دوو هه‌فته لهكرانهوهیان جارێكى تر هۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشییه‌كانى هه‌ولێر داده‌خرێنه‌وه

هۆڵی وەرزشی
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
به‌مه‌به‌ستى خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆجارى سێیه‌م له‌پاڵ چه‌ند شوێنێكدا، بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ سه‌نته‌ر و هۆڵه‌كانى تایبه‌تمه‌ند به‌وه‌رزش و یارى له‌شجوانى و لهشڕێكى و مه‌له‌وانگه‌كان له‌شارى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى داده‌خاته‌وه.
پاش كه‌متر له‌دوو هه‌فته لهكرانهوهیان به‌مه‌رج و رێنمایی و خۆپارێزى، بۆ رێگه‌گرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسى كۆرۆنا (كۆڤید 19)، سه‌نته‌ر و هۆڵه‌كانى تایبه‌تمه‌ند به‌وه‌رزش و یارى له‌شجوانى و لهشڕێكى و مه‌له‌وانگه‌كان بۆ جارێكى تر داده‌خرێنه‌وه و دیاریش نییه ئه‌م داخستنهى ئه‌مجاره درێژه‌ى پێده‌درێ یانیش زووتر و به‌ر له‌واده‌ى خۆى ده‌كرێنه‌وه.
“هۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشى و مه‌له‌وانگه‌كان بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ داده‌خرێن”
سه‌باره‌ت به‌داخستنى ئه‌مجاره‌ى سه‌نته‌ر و هۆڵه وه‌رزشییه‌كان و مه‌له‌وانگه‌كان، دانا جومعه سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رپرسى هۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشییه‌كانى نێو شارى هه‌ولێر له‌یارى له‌شجوانى، له‌لێدوانێكیدا تایبه‌تدا بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، وتى: به‌پێى ئه‌و بڕیاره‌ى له ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر دراوه و دانه‌یه‌كى بۆ ئێمه نێردراوه و ئێمه‌ش سه‌نته‌ر و هۆڵه‌كانمان لێى ئاگادار كردووەته‌وه، له‌سبه‌ى هه‌ینى 19-6 تا 1-7-2020 ته‌واوى هۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشى و مه‌له‌وانگه‌كان بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ داده‌خرێن، نه‌ك ته‌نها هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كان به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى زۆرى تێدایه داده‌خرێن، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره و یاسا و رێنماییه له‌وانه‌یه گۆڕانكارى به‌سه‌ردا بێت و بگۆڕێت، به‌ڵام ئێستا بڕیاره‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه، ئێمه ناتوانین ئه‌وه بڵێن كه درێژ ده‌كرێته‌وه و پێش ئه‌وان بكه‌وین، ئه‌وه بارودۆخه‌كه بڕیار ده‌دات”.
“له‌ئێستادا كه‌سانێكى زۆر كه‌م كه ده‌توانم بڵێم 10% روو له‌هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كان ده‌كه‌ن”
دواتر پرسیمان (هێشتا خاوه‌ن هۆڵه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و زیانه‌ى له‌پێشوودا لێیان كه‌وت، قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه، ئایا هیچ بڕیارێك هه‌یه كه بۆ داخستنى ئه‌مجاره‌ى هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كانیان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه)؟
به‌رپرسى هۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشییه‌كانى نێو شارى هه‌ولێر له‌یارى له‌شجوانى كه‌خۆى خاوه‌نى سه‌نته‌رى وه‌رزشى دانا-یه، وتى: تائێستا هیچ شتێك له‌باره‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه له‌ئارادانییه، ئه‌وه‌تا من باسى خۆم ده‌كه‌م له‌م مانگه‌دا كه سهنتهرهكهم كردووەته‌وه رۆیشتووم كرێى خۆم به‌ته‌واوى داوه كه 11 هه‌زار دۆلاره، كوا خه‌ڵك هه‌بووه بێت و وه‌رزش بكات، كه‌س هه‌بووه بێته ناو هۆڵه‌كان بۆ وه‌رزش كردن، كه‌چى 5 هه‌زار دۆلارم ده‌ستكه‌وتووه، 6 هه‌زار دۆلار زیانم به‌ركه‌وتووه، من چى له 5 هه‌زار دۆلار بكه‌م كه‌س له‌كرێی خۆى خۆش نابێت، كرێیهكى خه‌یاڵییه، ئه‌گه‌ر هۆڵه‌كان بكرێنه‌وه یان نه‌كرێنه‌وه چییه، خه‌ڵك نایه‌ته هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كان پاره‌ى نییه و مووچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌م بارودۆخه‌كه‌ش، له‌به‌ر ڤایرۆسى كۆرۆنا خه‌ڵكه‌كه نایه‌وێ بێته ئه‌م شوێنانه، بێته هۆڵى وه‌رزشى و بێت بۆ مه‌له‌وانى، له‌ئێستادا كه‌سانێكى زۆر كه‌م كه ده‌توانم بڵێم 10% روو له‌هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كان ده‌كه‌ن”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









