
وێنەی ستافی ئەمبوڵانسی کۆرۆنا
SNN-علی حەمە سەعید
دوای مانەوەی بۆماوەی چەند كاتژمێرێك یەكێك لە توشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا لە شاری هەڵەبجە گیانی لەدەستدا كە پیاوێكی تەمەن 73 ساڵە و دانیشتووی گوندی ( دێكۆن)ی سەر بە ناحیەی خورماڵە.
سنور حامید، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمشەو یەكێك لە توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە پیاوێكی تەمەن 73 ساڵ بوو پاش مانەوەی چەند كاتژمێرێكی كەم لە نەخۆشخانە بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە گیانی لەدەستدا ئەوەش دەبێتە یەكەم توشبوو كە لەم نەخۆشخانەیە گیانی لەدەستدابێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسەی كە گیانی لەدەستداوە یەكێك بووە لە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، سەرەتا لە نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی داخڵکراوە بەڵام پزیشكەكان پێیان باشبووە كە ببرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی وەفا، بۆیە پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە لەماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا گیانی لەدەستدا.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاوڵاتییە ناوی (محەمەد حەمە ئەمین)ەو خەڵكی گوندی (دێكۆن)ی سەر بەناحییەی خورماڵە.
لە ئێستادا لە كۆی 40 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری هەڵەبجە، باری تەندروستی پێنج تووشبوویان ناجێگیرە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









