
ترەمپ
SNN
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: “تەنها لە یەك حاڵەتدا لە هەڵبژاردندا دەدۆڕێم ئەویش ئەوكاتەیە كە دەنگدان ئەلیكترۆنی بێت، چونكە دڵنیام دیموكراتەكان كارتی دەنگدان نانێرن بۆ ئەوناوچانەی لایەنگری منن”.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پێشبینییەکانیەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەمریکا و رەوشی وڵاتەکەی، بە رۆژنامەی واشنتن تایمزی ئەمریکی وتووە، جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندیدێکی زۆر لاوازە بە جۆرێک لە هیلاری کلینتن لاوازترە کە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2016دا کاندیدی سەرەکی دیموکراتەکان بوو.
ترەمپ وتوویەتی: “دیموکراتەکان زۆر نائومێدانە هەوڵ بۆ شکستی من دەدەن، بەڵام من پشتقایمم بەوەی ئابووری ئەمریکا دەبوژێنمەوە”.
سەبارەت بە هەوڵەکانی بۆ بوژاندنەوەی ئابووری ئەمریکا، ترەمپ باسی لە رەخساندنی هەلی کار کرد لەدوای قەدەغەی هاتووچۆ کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەمریکا جێبەجێ دەکرا.
باسی لەوەشکرد، سبەینێ شەممە لە شاری توڵسا لە ئۆکڵاهۆما، گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەوەی ترەمپ بەڕێوەدەچێت.
تەنها چوار مانگ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ماوە، ئەم هەڵبژاردنەش لەکاتێکدا دەبێت کە ئابووری ئەمریکا بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە پاشەکشەی کردووە و رێژەی بێکاری بەرزبووەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









