ته‌ندروستى سلێمانى له‌باره‌ى به‌خشینى پلازماى خوێن داوایه‌ك ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات

تووشبوویه‌كى ڤایرۆسى كۆرۆنا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د SNN
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستیان بە پلازمای خوێنی چاکبووانی ڤایرۆسەکەیە ده‌شڵێت: “دەبێت حکومەت و وەزارەتی تەندروستی بە هاوکاری ماددی هانی چاکبووانی ڤایرۆسەکە بدەن بۆ ئەوەی پلازمای خوێنیان ببەخشین”.
عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستيی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگه‌یاند: “تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستیان بە پلازمای خوێنی چاکبووانی ڤایرۆسەکەیە و دەبێت حکومەت و وەزارەتی تەندروستی بە هاوکاری ماددی هانی چاکبووانی ڤایرۆسەکە بدەن بۆ ئەوەی پلازمای خوێنیان ببەخشن”.
وتیشى: “رۆژانە باری تەندروستی چەندین توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناجێگیرە و پلازمای خوێنی چاکبووانی کۆرۆناش دەتوانێت لە مەترسی مردن دەربازیان بکات، بەڵام تائێستا رێژەیەکی زۆر کەم لە چاکبووان بە دەم بانگەوازەکانی تەندروستيیەوە هاتوون و خوێنیان بەخشیووە”.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی له‌باره‌ى داواكارییان له حكومه‌تى هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “من وەکو جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی باوەرم وایە هاندانی حکومەت و وەزارەتی تەندروستی تەنیا بە بانگەواز کردن نابێت، دەبێت بە پاڵپشتی و هاوکاری ماددەی و داریی یان هەر ئیمتیازێکی دیکە هانی چاکبووان بدەن پلازمای خوێنیان ببەخشین”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکەم وەک هەمیشە روڵیان هەبێت لە هۆشیارکردنەوەی ئەو خێر و چاکە گەورەیە گەر کەسێک بە بەخشینی پلازمای خوێنی گیانی کەسێک لە مردن رزگار بکات”.
له ئێستادا پارێزگاى سلێمانى له پله‌ى یه‌كه‌مدایه له‌ڕووى به‌رزى رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا، له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه تا ئێستا 2 هه‌زار و 37 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، 70 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستادا هه‌زار و 296 تووشبوو له‌ژێر چاودێریدان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









