وه‌رزشكاران لە سلێمانى تووشی كۆرۆنا ده‌بن و یەکێکیان گیان له ده‌ست ده‌دات

وەرزشکارانی سلێمانی
ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د – SNNsport
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و رێكاره ته‌ندروستیانه‌ى ده‌گیرێته به‌ر بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام تا دێت تووشبووان و مردنى هاووڵاتیان زیاتر ده‌بێت و وه‌رزشكاران و به‌رپرسانیش بێبه‌ش نه‌بوون له‌تووشبوونیان به‌و ڤایرۆسه.
هه‌ریه‌ك له دكتۆر دیار سدیق جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵمپى كوردستان و مینا حه‌سه‌ن یاریزانى تێنسی سه‌رمێزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى له ئێستادا تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ره‌هێڵ ئومێد دواى مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه كۆچى دوایی كرد.
دواى تووشبوونى به ڤایرۆسی كۆرۆنا دكتۆر دیار سدیق جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان له ئێستادا له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و خۆى كه‌ره‌نتینه كردووه.
ناوبراو ئه‌وه‌ى به(SNNsport) راگه‌یاند:” ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بووم له ئێستاشدا له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرم سوپاس بۆ خوا ئێستا بارى ته‌ندروستیم باشتره، به‌ڵام سه‌ره‌تاى تووشبوونم به‌م په‌تایه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌ندروستیم كردبوو، به‌ڵام دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له‌لایه‌ن پزیشهكهكانهوه له ئێستادا سوپاس بۆخوا ته‌ندروستیم به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌م كه هه‌واڵیان پرسیم و له خه‌مى مندا بوون”.
مینا حه‌سه‌ن یاریزانى تێنسی سه‌رمێزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش به هه‌مان شێوه دواى تووشبوونى به ڤایرۆسه‌كه له ئێستادا ئه‌ویش له ماوه‌یه و چاره‌سه‌رى پزیشكى وه‌رده‌گرێت.
به‌ڵێن عوسمان راهێنه‌رى ناوبراو ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه ناوبراو تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بووه، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا بارى ته‌ندروستى باش نه‌بووه، به‌ڵام ئێستا دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه سوپاس بۆ خوا بارى ته‌ندروستى به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات و له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و خۆى كه‌ره‌نتینه كردووه”.
وتیشی:” ده‌مه‌وێت سوپاسی ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و پزیشكه به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌م كه زۆر هاوكار و پاڵپشتى یاریزانى نابراو بوون”.
یهكێكیتر له‌و وه‌رزشكارانه‌ى تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بووه كامیل شێخ جه‌لال راهێنه‌رى خاوه‌ن بڕوانامه‌ى جۆرى سی ئاسیایی شارى سلێمانییه دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى ته‌واو ئێستا بارى ته‌ندروستى زۆر باشتره‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ژیانى ئاسایی خۆی.
كامیل شێخ جه‌لال دەڵێت:” له راستیدا سه‌ره‌تاى توشبوونم به‌م ڤایرۆسه به قورسی هه‌ڵگرى بووم، به‌ڵام دواى 15رۆژ مانه‌وه له ماڵه‌وه و وه‌رگرتنى رێنمای پزیشكه به‌ڕێزه‌كان له ئێستادا گه‌ڕاومه‌ته‌وه بارودۆخى ژیانى ئاسایی خۆم”.
ئه‌ژى به‌رزنجى یه‌كێكیتره له‌و وه‌رزشكارانه‌ى تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بووه ، به‌ڵام دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزیشكى ئێستا بارودۆخى به‌ته‌واوى چاكبووەته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه و دەڵێت :” سوپاس بۆخوا توانیم ئه‌و ماوه‌یه‌ى بۆم دابینكرابوو بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر به باشى تێیپه‌ڕێنم، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى دڵخۆشی منه ئه‌و كاتانه بوو كه له نه‌خۆشخانه بووم وه‌رزشم به نه‌خۆشه‌كان ده‌كرد كه بووه هۆى دڵخۆشیان، هه‌روه‌ها كاریگه‌رى له‌شیان به‌رزتر ده‌بویه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه”.
نه‌وزاد مه‌لا حه‌سه‌ن یاریزانى پێشووى یانه‌ى ئاشتی یه‌كێكیتره له‌و وه‌رزشكارانه‌ى تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بووه، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا به‌توندى تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بووه، به‌ڵام ئێستا دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر بارى ته‌ندروستى به‌رو باشتر رۆیشتووه.
ره‌هێڵ ئومێد كه پێشتر كارى رۆژنامه‌نووسی كردووه و له به‌شی (I T) نه‌خۆشخانه‌ى شار بووه و له بواره‌ى وه‌رزشیشدا یاری له‌شجوانى و لهشڕێكى كیك بۆكسینگى ئه‌نجامداوه، به‌ڵام دواى مانه‌وه‌ى بۆ هه‌فته‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه دواجار بووه قوربانى ئه‌م په‌تایه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









