لە هەڵەبجە ئیدانەی شەهیدكردنی هاووڵاتیانی مەدەنی كرا لەلایەن توركیاوە

گردبوونهوهى ئیدانهكردنى بۆردومانهكان له ههڵهبجه | فۆتۆ: عهلى حهمهسهعید / SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئیوارەی ئەمڕۆ هەینی بەشێك لە هاووڵاتییان و چین و توێژە جیاوازەكانی هەڵەبجە لە ناوبازاڕی شارەكە گردبوونەوە، بە مەبەستی ئیدانەكردنی ئەو لەشكركێشییەی كە توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە.
لە گردبوونەوەكەدا كە بەشێك لە چالاكوانان و چین و توێژەجیاوازەكانی هەڵەبجە تیایدا بەشدار بوون عهبدولڕهحمان دهروێش، بە ناوی بەشداربووانی گردبوونەوەكەوە بەیاننامەیەكی خوێندەوە و وتى: “وێڕای شەرمەزاركردنی لەشكركێشییەكانی دەوڵەتی تورك بۆسەر خاك و سنووری هەرێمی كوردستان، وهك هێما و پیلانگێرییەكی گشتگیر له قهڵهمیدهدهین بۆ سەر ئەزموونی باشووری كوردستان كه ئەمەش جێگای قبوڵكردن نییە”.
له بهیاننامهكهدا ئهوهشى خستهڕوو: “سەرەڕای داگیركارییەكان و شەهیدكردنی هاووڵاتییانی بێ تاوان، دەوڵەتی تورك دەستی نەپاراستووە لە سووتاندن و تێكدانی ژینگە و سروشتی كوردستان، بە هەزاران سەربازی خۆی لە ناوچەكە بڵاوەپێكردووە، بۆیە ئێمە دڵنیاین كە ئەم هێرشانە بە ئاگاداری حكومەتی عێراق ئەنجام دەدرێن و گڵۆپی سەوزی بۆ توركیا هەڵكردووە”.
هەر لەو بەیاننامەیەدا ئاماژهى بهوهشكرد: “هێرشەكانی داعش بۆ سەر ناوچە كوردستانییەكان و قەتلوعامردنی كوردانی كاكەیی و بەشێكی دیكەی پیلانگێڕییە بۆ سەر گەلەكەمان بۆیە گەلێك كیمیاباران و جینۆسایدی بینیبێت هەرگیز بێدەنگ نابێت، هاوكات ئەركی حكومەتی عێراقیشە كە چیدیكە بێ هەڵوێست نەبێت بەرامبەر بەو دەستدرێژیانەی دەوڵەتی توركیا”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









