
هەولێر
SNN
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، ژمارەیەک بەرپرسی حکومی لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی SNN لە سەرچاوەیەک لە هەولێر دەستی کەوتووە، هەریەک لە عەبدولواحید ئەحمەد حەمەد سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، کارزان عەبدولهادی تەها جێگری سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، تووشی کۆرۆنا بوون.
هاوکات شاکر محەمەد ئەمین بەرێوەبەری شارەوانی دووی سەر بە سەۆکایەتی شارەوانی هەولێر، فەرمان خەلیل غەفووری بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە شارەوانی ھەولێر، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو بەرپرسانەی شارەوانی هەولێر لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر چارەسەری پزیشکی وەردەگرن و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
هەر بەوهۆیەوە ئەمڕۆ شارەوانی هەولێر دەوامی تا 28ی مانگ راگرت.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای هەولێر گەیشتووەتە 834 تووشبوو لەنێویاندا 13 نەخۆش گیانیان لەدەستداوە و 451 نەخۆشیش دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبوونەتەوە، لە ئێستادا هەزار و 370 نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا لەژێر چاودێری پزیشکییدان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









