هه‌فته‌یه‌ك پشوو له سه‌رجه‌م فهرمانگهكانى سلێمانى راگه‌یه‌نرا

شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانى بڕیاریدا به مه‌به‌ستى زیاتر به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته پشوو له سه‌رجه‌م فهرمانگهكانى سلێمانى رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به سه‌رپه‌رشتى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى و به به‌شدارى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى سلێمانى و ئه‌ندامانى تر‌ى لیژنه‌كه ئه‌نجامدا.
په‌یامنێرى (SNN) له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه رایگه‌یاند: “لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانى بڕیاریدا به مه‌به‌ستى زیاتر به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته پشوو له سه‌رجه‌م فهرمانگهكانى سلێمانى رابگه‌یه‌نێت، كه له سبەی یەکشەممە 21ى حوزه‌یران، ده‌ستپێده‌كات تاوەکو رۆژى یەکشەممەی داهاتوو 28ى حوزه‌یران”.
وتیشى: “بڕیاردرا به داخستنى چه‌ند شوێنێك وه‌ك: مزگه‌وته‌كان،، چایخانه، مه‌له‌وانگه‌كان، یانه‌كان و كافتریاكان”.
هاوكات له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له سلێمانى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه و چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركردووه كه گرنگترینیان بریتین له:
– قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى نێوان پارێزگاكان به‌رده‌وام ده‌بێت.
– ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشوو ده‌بێت.
– مزگه‌وت و په‌رستگا و شوێنه ئاینییه‌كان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى داده‌خرێن.
– نۆرینگه تایبه‌ته‌كانى ددان داده‌خرێن.
– چێشتخانه‌كان ته‌نیا به دلیڤه‌رى ده‌توانن كار بكه‌ن.
– چایخانه و قاوه‌خانه و سارده‌مه‌نییه‌كان به‌بێ شوێنى دانیشتن ده‌توانن به‌رده‌وامده‌بن.
– نێرگه‌له خانه، كافتریاكان، یانه‌ى شه‌وانه، لایڤ میوزیك، هۆڵه‌كانى له‌شجوانى و مه‌یخانه‌كان داده‌خرێن.
– پرسه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان و سه‌رقه‌بران، سه‌ردانى نه‌خۆش و هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى خۆشى و ناخۆشى و ئاهه‌نگ گێڕان قه‌ده‌غه‌یه.
– گواستنه‌وه‌ى گشتى پاس و مینى پاس، له 21ى حوزه‌یرانه‌وه تاوه‌كو 28ى حوزه‌یران، له سنوورى شارى سلێمانى راده‌گیرێت و هه‌ركه‌س سه رپێچى بكات ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ده‌گیرێت.
ده‌قى بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له سلێمانى


ده‌قى بڕیاره‌كان
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









