
SNN
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو جێگرەکەی گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لە حکومەت و لایەنە سیاسییەکان، لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی میدیای نزیک لە حزبەکەی، نێچیرڤان بارزانی، بۆ دانوستاندن و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا، بەتایبەتی پرسی بودجە و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە.
لەو سەردانەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەجیا کۆدەبێتەوە.
لەسەر ئاستی حیزبەکانیش لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و سەدرییەکان کۆدەبێتەوە.
لە سەردانەکەیدا، مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا هەردوو جێگری سەرۆک لەگەڵیدا دەبن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەو 30 رۆژەی وەزیری دارایی عێراق بۆ حکومەتی هەرێم دیاری کردبوو تا دارایی هەرێم و داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستان رێکبخات تەواوبووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









