
نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی
SNN-
پاش سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، نووسینگەی مستەفا کازمی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
کازمی جەختیکردۆتەوە کە پێکەوە دەبێت ئاستەنگەکان و ئاڵنگارییەکانی ئێستا تێبپەڕێنن بە تایبەت قەیرانی ئابووری دوای دابەزینی نرخی نەوت کە هۆکارەکەی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
لە راگەیەنراوەکەی نوسینگەی رۆژنامەوانیی کازمیدا ئەوەش هاتووە “لە کۆبوونەوەکەدا باسی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە و جەخت لە چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کراوەتەوە”.
ئەمڕۆ شەممە 20ی حوزەیران نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو جێگرەکەی گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لە حکومەت و لایەنە سیاسییەکان، لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کۆدەبنەوە.
لەو سەردانەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەجیا کۆدەبێتەوە.
لەسەر ئاستی حیزبەکانیش لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و سەدرییەکان کۆدەبێتەوە.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









