
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئێوارەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە و پزیشكانی نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا كۆتایی هات و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا هاندان بۆ پزیشكانی نەخۆشخانەی وەفا خەرجبكرێت چەند بڕیارێكی دیكەش هەر لەو چوارچێوەیەدا دەركران.
كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە و ئەندامی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕگەیاند: لەگەڵئەوەی ڕۆژانە ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو لە زیاد بوون دەكات، بەڵام بەداخەوە تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە توانای ماددی و مرۆییان زۆر زۆر سنووردارە سەرەڕای نەبوونی موچە و پێداویستی ڕۆژانە، توانیویانە بەردەوامبن لە خزمەتكردنی تووشبووانی كۆرۆنا، بۆیە ئەمڕۆ وەک ژووری ئۆپەراسیۆنەكان كۆبوونەوەی خۆمان ئەنجامدا و چەند بڕیارێكی پێویستمان دەركرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پزیشك و كارمەندانەی كە لە ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەوامدەكەن، ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە هاندانیان بۆ خەرجدەكات و لەهەوڵەكانمان بۆ بەدەمەوەبوونی تەندروستی بەردەوام دەبین، هاوكات هەوڵدان بۆ دروستكردنی تیمێكی دیكەی تەندروستی بۆ جێگرتنەوەی نەخۆشخانەی وەفا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەوە تاوتوێکرا.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی كە لە ئێستادا جێگەی 50 نەخۆشی دیكەی تیادادەبێتەوە، پێویستە كۆمپانیای جێبەجێكاری بینای نەخۆشخانەكەوە كەموكورتی فێنككەرەوەی نەخۆشخانەكە چاكبكات بۆ ئەوەی لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەدا بكرێتە جێگای سێیەم بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكات تیمێكیش لە نوێنەری سەرۆكایەتی شارەوانی و ئەوقاف و ئاسایش و تەندروستی پێكدەهێندرێت بۆ چۆنیەتی ناشتنی ئەو تەرمانەی كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان لە سنورەكەدا.
لە ئێستادا 57 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا لەژیر چاودێریدان و ئەمڕۆش یەكێك لەو تووشبووانە گیانی لەدەستدا و شەشی دیكەشیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









