
SNN-عیماد جەباری
دژی بڕیاری تایبەتکردنی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک بە چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا، کارمەندانی تەندروستی ئەو نەخۆشخانەیە مانگرتنیان دەستپێکرد و دەڵێت: “هیچ کەلوپەلێکی خۆپاراستنمان نیە”.
دوای ئەوەی سەرۆکایەتی تەندروستی کەرکوک بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک وەکو دووەم نەخۆشخانە لە شارەکەدا تایبەت بکرێت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا، ئەمڕۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکە بایکۆتی دەوامیان کرد و شەقامی بەردەم نەخۆشخانەکەشیان داخست.
جەمیل عەباس یەکێک لە کارمەندە ناڕازییەکان بە SNN راگەیاند: ئێمە دژی ئەو بڕیارە دەوەستینەوە کە نەخۆشخانەکەی تایبەتکردوە بۆ توشبوانی کۆرۆنا لەکاتێکدا هیچ کەلوپەلێکی خۆپارێزی و تەنانەت مەوادی پاکژکەرەوەش لەنەخۆشخانەکەدا بونی نیە.
سەبارەت بە مەترسییە تەندروستییەکان، ئەو کارمەندە وتی: “لەچەند رۆژی رابردوودا چەند تووشبوویەک لەنێو هاوپیشەکانماندا تۆمارکران، داوامانکرد پشکنینمان بۆ ئەنجامبدرێت بەڵام تەندروستی داواکاریەکەمانی قبوڵ نەکرد و بەتەنها پشکنینی بۆ پزیشکەکان ئەنجامدا”.
بە وتەی ئەو کارمەندەی تەندروستی لەکاتێکدا ژمارەی تووشبووان رۆژ لە دوای رۆژ رووی لەزیادبونە و نزیکە نەخۆشخانەکان جێگایان نامێنێت، کەچی هێشتا ئیدارەی نەخۆشخانەکە ئامادەنیە جلی خۆپارێزی بەسەرماندا دابەشبکات.
لە ئێستا 451 تووشبوو لە نەخۆشخانەکان و بەشێکیشیان لەماڵەکانیاندا کەرەنتین کراون بۆ رێگری لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، بەپێی دوایین ئاماریش 185 تووشبوو چاکبونەتەوە و ژمارەی گیان لەدەستدانیش گەیشتوەتە 25 توشبوو، کۆی گشتی تووشبووانیش تاوەکو ئێستا 661 حاڵەتە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









