گه‌رمیان: بڕیارى داخستنى مزگه‌وته‌كان درا و 7 رۆژ پشوو راگه‌یه‌نرا

قه‌ڵاى شێروانه له كه‌لار ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان چه‌ند بڕیارێكى نوێ بۆ خۆپارێزى ده‌ركران و سه‌رجه‌م مزگه‌وت و شوێنه‌كانى كات به‌سه‌ربردن داخران و ئیداره‌ى ناوچه‌كه‌ش له‌پێناو باشتر به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كان داواى دابه‌شكردنى مووچه ده‌كات به تایبه‌تیش بۆ وهزارهكانى ته‌ندروستیى و ناوخۆ و پێشمه‌رگه.
به پێى راگه‌یه‌نراوێكى ئیداره‌ى گه‌رمیان، “له‌به‌ر پاراستنى هاووڵاتییان له ڤایرۆسی كۆرۆنا ژوورى ئۆپراسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركردووه، به‌پێى ئه‌و بڕیارانه، سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان تاوه‌كو 1ى تهمووز، داده‌خرێن و شوێنه‌كانى دیكه‌ش وه‌كو كافتریا، نێرگه‌له‌خانه، مه‌له‌وانگه و پارك و شارى یارى، سه‌رجه‌م شوێنه‌كانى كات به‌سه‌ربردن تاوه‌كو كاتێكى دیارینه‌كراو داده‌خرێن، هاوكات به رۆژى 22 بۆ 28ى حوزه‌یران پشوو ده‌بێت له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “ئیداره‌ى گه‌رمیان داوا له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات مووچه‌ى سه‌رجه‌م مووچه خۆران دابه‌شبكات، له وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى و ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستپێبكات. ئه‌مه‌ش له پێناو راپه‌ڕاندنى كار و ئه‌ركه‌كان به شێوه‌یه‌كى باشتر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
هه‌ر به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان، “له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه، ته‌نیا رێگه به ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى له‌و نه‌خۆشخانانه ده‌درێت كه به‌شى كتوپڕیان هه‌یه و سه‌رجه‌م نه‌شته‌رگه‌رى سارد راده‌گیرێت. هاوكات هه‌ركه‌سێك به هه‌ر هۆكارێك گیان له ده‌ستبدات پێویسته ببرێته پزیشكى دادوه‌رى و له‌كاتى به خاكسپاردنیشی رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان به (SNN)ى راگه‌یاند: ” سه‌باره‌ت به پلازماى خوێن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسیار ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى كراوه كه پێویسته له‌وباره‌یه‌وه هه‌وڵبده‌ن بۆ دابینكردنى پلازما، له وه‌ڵامدا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى وتویهتى: له هه‌وڵدان تاقیگه‌یه‌ك له ناوچه‌كه بكه‌نه‌وه”.
وتیشى: “باسیش له‌وه كراوه دواى دابینكردنى تاقیگه‌كه ته‌ندروستى پسپۆڕى ئه‌و بواره له سلێمانییه‌وه ده‌هێنته ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پلازماى خوێن دابینبكه‌ن، دواتر له چاره‌سه‌رى تووشبووانى دیكه به‌كاریبهێنن”.
تاوه‌كوئێستا له سنوورى گه‌رمیان 308 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون و له‌و رێژه‌یه‌ش چوار كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









