
ئەردۆغان، وینە: EPA
SNN
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: تورکیا لە هەندێک رووەوە لە شەڕی دژ بە پەتای کۆرۆنا شکستی هێناوە، داواشی لە هاووڵاتیانی تورکیا کرد گرنگی زیاتر بە خۆپارێزی بدەن.
رەجەب تەییب ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی، وتیشی: “ئامارەکانی چەند رۆژی رابردووی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە تورکیا ئاماژەبوو بۆ ئەوەی لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنادا سەرکەوتوو نەبووین”.
ئەردۆغان باسی لە بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەک کرد کە تیایدا هاووڵاتیانی تورکیا دەرکەوتوون بە بێ پابەندبوون بە رێکارە تەندروستییەکان و دەمامک و دەستکێش، قەرەباڵغییان دروستکردووە و وتی: “ئەمە جێگەی شەرمەزارییە”.
ئەردۆغان سەرنجی لەسەر ئابووری وڵاتەکەشیەتی و رایگەیاندووە، پێویستە هاووڵاتیان هاوکاربن لە بوژاندنەوەی ئابووری تورکیا لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا.
هەر لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لێدوانی لە چەند بەرپرسێکی حکومی و تەندروستی تورکیا وەرگرتووە کە ئەوانیش باسیان لەوەکردووە، رێگە نادرێت بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ئابووری تورکیا لاوازبێت.
تا ئێستا زیاتر لە 185 هەزار کەس لە تورکیا تووشی کۆرۆنا بوون و هەزار و 200 کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









