
وێنە: هەوراز ئەحمەد
SNN-هەوراز ئەحمەد
رۆژانێک ئەمان ڕێ نیشاندەر و تیمارکەر و فریاد ڕەسى ئەو کەسانە بوون کە تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون بەڵام ئێستا خۆیان لەو دیوى حەبلێکى زەردەوە چاوەڕێى دەستى پزیشکان و هاوڕێ کارمەندەکانیانن بۆ ئەوەى دڵنیاییان پێبدەن لە بارەى دۆخى تەندروستیانەوە.
چاوى پڕ ببوو لە فرمێسک و بەردەوام تەلەفۆنەکەى بەدەستەوە بوو لەلایەک خەمى منداڵەکانى، لە لایەکى دیکەشەوە لە پەیوەندیدا بوو بۆ ئەوەى ئەمبوڵانسێک بنێرێت تاوەکو هاوسەرەکەى ڕەوانەى نەخۆشخانە بکرێت چونکە ئەویش دۆخى ناجێگیرە.
نەخۆش هەبوو نەیدەتوانى خۆى سەر بکەوێتە نێو ئەمبوڵانسەکە بۆیە ئێمە هاوکاریمان دەکرد گومان دەکەم لەوانەوە تووشبووبم
دانا تەیب، شوفێرى ئەمبوڵانسەکە لە سەنتەرى فریاکەوتنى خێرا لە سلێمانى کارى دەکرد، ماوەى 14 ڕۆژە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە، ئەو چیرۆکى خۆى لەو بارەوە بۆ SNN دەگێڕێتەوە: “لە سەنتەرى فریاکەوتنى خێرا بەردەوام پەیوەندیمان بۆ دەهات و دەچووین بە هاناى ئەو کەسانەى کە نەخۆش بوون و پێویستیان بەوە بوو بگەیەندرێنە نەخۆشخانە بە تایبەت ئەو کەسانەى کە نیشانەى ڤایرۆسەکەیان تێدا دەرکەوتبوو نەخۆش هەبوو نەیدەتوانى خۆى سەر بکەوێتە نێو ئەمبوڵانسەکە بۆیە ئێمە هاوکاریمان دەکرد و ڕاستەوخۆ بەرکەوتەمان لەگەڵیان دەبوو بۆیە گومان دەکەم لە ڕێگاى ئەو نەخۆشانەوە کە دەمگواستنەوە توووشى ڤایرۆسەکە بوبێتم”.

وتیشى: “کاتێک هەستم کرد نیشانەکانى ڤایرۆسەکەم تێدا دەرکەوت ڕاستەوخۆ ڕۆشتم و پشکنینم کرد و خۆم پیشانى دکتۆرى تایبەت دا، پشکنینەکەم دەرچوو دکتۆرەکان پێیان وتم کە هەڵگرى ڤایرۆسەکەم، چەند ڕۆژیک دۆخم زۆر خراپ بوو و لە نەخۆشخانەى شەهید هێمن مامەوە ئێستا باشترم و گوازراومەتەوە بۆ سەنارییاى گەشتیارى”.
کەس ناوێرێت بچێت بە هانای هاوسەرەکەمەوە، هەموو کەس لە گیانى خۆى دەترسێت
هاوکات باسى لەوەش کرد: “بە هۆى منەوە هاوسەرەکەم توشى کۆرۆنا بووە و دۆخى ناجێگیرە بەڵام بەهۆى سێ منداڵەکەمەوە ئەو ناتوانێت بێتە ئێرە، لە ماڵەوە خۆى کەرەنتین کردوە، وا ئێستا پەیوەندى دەکات و ئەویش دۆخى تێکچووە هەوڵى دابین کردنى ئەمبوڵانسى بۆ دەدەم، ئەم ڤایرۆسە بۆتە بەربەست لە بەردەم سۆز و بەزەیدا کەس ناوێرێت بچێت بە هانایەوە و هەموو کەس لە گیانى خۆى دەترسێت، بۆیە من خەمى ئەوەمە کە خێزانم بڕواتە نەخۆشخانە دۆخى منداڵەکانم چى لێ بەسەر دێت کە یەکێک لە منداڵەکانم ساوایە و تەمەنى تەنها 2 ساڵە”.
گوندى سەناریاى گەشتیاری، ئەگەر ڕۆژانێک ئەم ناوە بەر گوێى کەسانێک کەوتبێت ڕاستەوخۆ بیرى بۆ ئاهەنگ و بۆنە ڕۆشتوە،بەڵام ئێستا پێچەوانەیە لە برى شوێنى خۆشبەختى بووە بە شوێنى ئەو کەسانەى کە توشى کۆرۆنا بوون کە وا هەست دەکەن ئەم جێگا گەشتیاریەى جاران بووە بە زیندان بۆیان چونکە زۆربەیان دوورن لە کەسوکار و خانەوادەیان بیرکردنەوەش لە کۆرۆنا هێندەى دیکە تێکى شکاندبوون.
هاوژین جەلال،تەمەنى 35 ساڵە و کارمەندى تەندروستیە و هاوسەرگیرى کردوە و خاوەنى 3 منداڵە، ئەو بە خواستى خۆى داواى کردوە بخرێتە یەکێک لەو شوێنانەى کە توشبووانى کۆرۆنای لێ چارەسەر دەکرێت، سەرئەنجام نێردرا بۆ گوندى سەنارییاى گەشتیارى کە ژمارەیەکى زۆر نەخۆشى لێ بوو خۆى و هاوڕێکانى بەردەوام چاودێرى و پشکنینیان بۆ نەخۆشەکان دەکرد،بەڵام هەفتەیەک دەبێت خۆشى توشى کۆرۆنا بووە.
ئەگەرچی خۆشم تووشی کۆرۆنا بووم بەڵام بەردەوامم لە چارەسەرکردنی تووشبووانی دیکە
هاوژین بە SNNی ڕاگەیاند”لە سەرەتادا کە پشکنینەکەم دەرچوو هەستێکى ناخۆش بوو چونکە لەو کاتەدا بە دەست خۆت نیە بیرى زۆر جیاواز دەکەیتەوە هەست دەکەى تووشى نەخۆشیەک بوویت ئیتر چارەسەرى نیە بەڵام دواتر ئاسایى بوومە، لە سەرەتادا نیشانەکانم تێدا دەرکەوت ڕاستەوخۆ خۆم کەرەنتین کرد و خۆم لە ماڵ و منداڵەکانم دابڕى لە پێناو ئەوەى ئەوان پارێزراو بن”.

ئاماژەى بەوەش کرد: “ئەگەرچى لە ئێستاشدا تووشى ڤایرۆسەکە بووم بەڵام هێشتا لە ئەرکەکەم بەردەوامم و لەگەڵ هاوپیشەکانمدا چاودێرى دۆخى نەخۆشەکانى ئەم شوێنە دەکەین و دڵنیام کۆرۆناش تێدەپەڕێنین”.
لە سەرەتاى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە تاوەکو ئێستا لە سنورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر لە 200 پزیشک و کارمەند و شوفێرى ئەمبوڵانس لە کاتى ئەرکەکانیاندا توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون.
شوێنی گەشتیاری سەناریا بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا ئارامبەخشترە
دلێر حامید، سەپەرشتیارى ئەو نەخۆشانە دەکات کە لە گوندى سەنارییاى گەشتیاریدان، ئەو لەبارەى بارودۆخى نەخۆشەکانەوە بە SNNی ڕاگەیاند: “ئەو نەخۆشانە دەهێنرێت بۆ ئەم شوێنە کەمتر نیشانەکانى ڤایرۆسەکەیان تێدا دەرکەوتووە زۆربەیان تەندروستیان جێگیرە و ئێمەش بەردەوام پشکنین و چاودێریان دەکەین و هەر حاڵەتێکى نەخوازراو هەبێت ئەمبوڵانس ئامادەیە و دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکان و هەموو کارێکى پزیشکیان بۆ ئەنجام دەدرێت”.
وتیشى: “بەردەوام پشکنین بۆ نەخۆشەکان دەکرێت ئەگەر کەسێک پاک بووبێتەوە لە ڤایرۆسەکە ئەوا بەپێى ڕێنمایە پزیشکییەکان ڕەوانەى ماڵەوە دەکرێنەوە لەگەڵ ئەوەشدا بە هۆى زیاد بوونى حاڵەتەکانى کۆرۆناوە ڕۆژانە نەخۆشى نوێمان بۆ دێت ئەو نەخۆشانەش دێنە ئەم جێگایە لە ڕووى دەرونیەوە ئارام بەخشترە بۆیان و هەموو خزمەتگوزاریەکیان بۆ دابین کراوە”.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









