یەکێتی مامۆستایان: دەبێت بڕیاری کەمکردنەوەی مووچە تەنیا ئەم مانگەبێت

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
SNN
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند: “دەبێت بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کاتی بێت و تەنیا ئەم مانگە جێبەجێ بکرێت”.
عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەكێتی مامۆستایانی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە هەولێر رایگەیاند: “پێویستە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بڕیار لە کەمکردنەوەی مووچە بدرێت، بەشێوەیەک کەمترین کاریگەری لەسەر مووچەخۆرانی شایستە بە گشتی و مامۆستایانی سەر بە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا هەبێت”.
وتیشی، پێویستە ئەم دواکەوتنە تاقەت پروکێنەی دابەشکردنی مووچە کۆتایی پێبهێنرێت و هەموو 30 رۆژ جارێک مووچە دابەشبکرێت هەروەک بەرپرسانی هەرێم پێشتر بەڵێنیان دابوو”.
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان هۆشداریشیدا لەوەی دواکەوتنی مووچە کاردانەوەی نەرێنی لەلایەن مامۆستایانەوە لێبکەوێتەوە و وتیشی: “ئەگەر تا ئێستا مامۆستایان کاردانەوەیان نەبووبێت بە رەچاوکردنی ئەم دۆخە بووە، لەبەر ئەوە هیوادارین بەڵێنەکانی حکومەت درێژە نەکێشێت”.
بڕیارە ئەمڕۆ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم سەبارەت بە کەمکردنەوەی مووچە و دەرماڵەکان کۆببنەوە و بڕیار لەوبارەیەوە بدەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









