مەکتەبی سیاسیی یەکێتی كۆده‌بێته‌وه و دوا هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنى مووچه راده‌گه‌یه‌نێت

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
ئه‌مڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له شارى سلێمانى كۆده‌بێته‌وه به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى بڕیاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ده‌ستكاریكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN)، “ئێوارەی ئه‌مڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى دواین ھەڵوێستی یەکێتی لەسەر ده‌ستكاریكردنى مووچه و دوا ھەڵوێستی رەسمی خۆی رادەگەیەنێت له‌وباره‌یه‌وه”.
دوێنێ یەكشەممە 21ى حوزه‌یران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ئەنجامدا، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پلهباڵاكانى ده‌ركرد.
له‌پاش ده‌رچوونى بڕیاره‌كان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناڕازیبوونى خۆى له هه‌مبه‌ر ده‌ستبردن بۆ مووچه و قوتى هاووڵاتییان ده‌ربڕى.
له‌وباره‌یه‌وه بێستون سابوراوایى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به (SNN)ى راگه‌یاند :”یه‌كێتى هه‌رگیز له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه و بڕینى قوتى خه‌ڵكدا نیه، به‌تایبه‌تى له‌م دۆخه‌ى ئێستادا كه هاووڵاتییان شه‌ڕى مانه‌وه‌یان له ژیان و رزگاربوون له كۆرۆنا ده‌كه‌ن، به‌ڵام بڕیارده‌رى سه‌ره‌كى له حكومه‌تى هه‌رێم كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه له وه‌ها كاتێكدا بڕیارێكى له‌م جۆره‌ى داوه، بۆیه ئێمه له سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى تاوتوێى ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین و باشترین بژارده چى بێت، له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان ئه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان هه‌میشه به‌دواى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌وه‌یه كه بۆچى دۆخه‌كه به ئێستا گه‌یشتووه”؟!
هاوكات میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌وباره‌یه‌وه به (SNN)ى راگه‌یاند: ” بۆچوونى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى وایه كه ئه‌م بڕیاره تاكلایه‌نه‌یه، ئێمه ئاگادار نه‌بووین كه مووچه به‌مشێوه‌یه كه‌مده‌كرێته‌وه له‌كاتێكى وه‌ك ئه‌م دۆخه‌ى ئێستادا، هه‌ربۆیه به زووترین كات مه‌كته‌بى سیاسى و بڕیاربه‌ده‌ستانى یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره كۆده‌بنه‌وه، ئێمه ئه‌و بژاردانه‌ى كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ین، ئاراسته‌ى وه‌زیر و ستافى یه‌كێتی له حكومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكه‌ن”.
وتیشى: “بەیاننامەی چەند رۆژی پێشووترمان بە روونی داوامان کردبوو بەپەلە دەست بکرێت بە دابەشکردنی مووچە و لە وەزارەتەکانی تەندروستی و پێشمەرگە و ناوخۆوە دەستپێبکات نەوەک کەمبکرێتەوە”.
به‌گوێره‌ى بڕیاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم: مووچه‌ى مووچه‌خۆران كه‌مده‌كرێته‌وه بۆ 79٪، ٪50ى مووچه‌ى پله‌باڵاكان ده‌بڕدرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ى مووچه‌كه‌یان له 300 هه‌زار بهرهوخوارهوهیه مووچه‌كه‌یان ده‌ستكارى ناكرێت، مووچه‌ى كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستی تایبەت ده‌ستكارى ناكرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









