
سەرۆکی فەڕەنسا و هاوتا تورکەکەی
SNN–
سەرۆککۆماری فەڕەنسا دەڵێت: “تورکیا زۆر ناشرین یاری دەکات لەلیبیا، ئاماژە بەوەشدەکات “پێشتر ئەوەی بە هاوتا تورکەکەی وتووە”.
ئیمانوێل ماکرۆن ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند “پێشتر راستەوخۆ بە رەجەب تەیب ئەردۆغانم راگەیاند کە تورکیا یارییەکی مەترسیدار و ناشرین دەکات لەلیبیا و ئەو کارەشی پێچەوانەیە لەگەڵ ئەو بەلێنانەی لەکۆنگرەی بەرلیندا داوێتی”.
جێی باسە هەر ئەمڕۆ لەبارەی دۆسێی لیبیاوە سەرۆکی فەڕەنسا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردووە.
مانگی یەکی ئەمساڵ لەکۆنگرەی بەرلیندا بەشداربووان کۆک بوون لەسەر ئەوەی ئاگربەست لەلیبیا رابگەیەنرێت و لەڕێگەی لیژنەی “5+5″ەوە چارەسەری دۆخەکە بکەن، بەڵام لەچەند مانگی رابردوودا رەوشی لیبیا بەرەو خراپیی چوو شەڕێکی قورسی تێدا بەرپابووە.
لەئێستادا تورکیا پشتیوانیی فائیز سەڕاج سەرۆکی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا دەکات کە لەکۆمەڵی نێودەوڵەتی باوەڕپێکراوە و ماوەی 14 مانگە شەڕ لەگەڵ سوپای نیشتمانی لیبیا دەکات بەسەرۆکایەتی لیوا خەلیفە حەفتەر.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









