ئیدارەی گەرمیان: کەمتەرخەمی لەکەیسی کۆرۆنادا لەهیچ کارمەندێکی تەندروستیی قبوول ناکەین

نەخۆشخانەی گشتی کەلار
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له‌به‌ر خراپیى ڕه‌وشى ته‌ندروستى له سنووره‌كه و مانگرتنى به‌شێك له پزیشك و كارمه‌ندان، ئیداره‌ى گه‌رمیان وێڕاى ئه‌وه‌ى به‌شه ناخۆییه‌كان ده‌كاته نه‌خۆشخانه، هاوكات چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات و ڕاشیدهگهیهنێت “ئه‌وانه‌ى له به‌رامبه‌ر تووشبووانى كۆرۆنا كه‌مته‌رخه‌م بن، سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن”.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان به SNN ى راگه‌یاند؛ له به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ى له بوارى ته‌ندروستى له سنووره‌كه هاتووه‌ته ئاراوه، ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ته‌ندروستى و سه‌ندیكاى كارمه‌ندان و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى ته‌ندروستى و قایمقامیه‌ت كۆبووه‌ته‌وه.
وتیشى: “سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان رایگه‌یاندووه بەھیچ جۆرێک ڕێگە بە کەمتەرخەمی لە چاودێری تەندروستی تووشبووانی کۆرۆنادا نادرێ و ھەر کەمتەرخەمییەك لەم کەیسەدا هەبێت لەڕێی داواکاری گشتییەوە سکاڵای لە دژ دەجوڵێندرێت، چونكه ژیان و سەلامەتی خەڵک ھێڵی سوورە”.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بیروڕای خۆیان خستەڕوو و چه‌ند بڕیارێك ده‌ركران له‌وانه، بەشە ناوخۆییەکی زانکۆی گەرمیان وەک نەخۆشخانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانەوە بۆ لەخۆگرتنی یٔەو تووشبووانەی کۆرۆنا بەکاردەھێنرێت کە ھیچ نیشانەیەکیان نییە.
هاوکات تیمی تەندروستی بۆ چاودێری نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی قەڵا بە پزیشك و کارمەندەوە لە کاردا دەبن و تەواوی پێداویستییەکانی بۆ دابیندەکرێت.
راشیگه‌یاند “بڕیاریش دراوه کێشەی کارپێکردنی ئامێرەکانی ھەناسەدانی دەستکردی نەخۆشخانەی قەڵا بەپەلە چارەسەر بكرێت و به پەلەش کارده‌كه‌ن بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن لە سنووری ئیدارەی گەرمیان”.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN له سنوورى گه‌رمیان هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى كه‌لار و كفرى پزیشك و كارمه‌نده‌كانیان مانیان گرتووه و داخراون.
هاوكات ژماره‌یه‌ك له پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى تووشى كۆرۆنا بوون، ئه‌و كه‌سانه‌شى كه ماونه‌ته‌وه و ده‌وام ده‌كه‌ن به‌شى چاودێریکردنی ئه‌و هه‌مووه ناكات كه تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون.
هه‌ر به پێى زانیارییه‌كان كه SNN له ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، ئه‌مڕۆ كارمه‌ندان و پزیشكانى هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا و كه‌لار كه تایبه‌تن به كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان كردووه ئه‌گه‌ر مووچه نه‌درێت و كێشه‌كانیان له ڕووى ئامێر و هه‌ندێ پێداویستییه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و به‌شێك له‌و كارمه‌ند و پزیشكانه‌ى دیكه‌ى مانیان گرتووه نه‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌وام، ئه‌وا ئه‌مانیش بایكۆتى ده‌وام ده‌كه‌ن.
له‌سنوورى گه‌رمیان رێژه‌ى توشبوون 300 كه‌سى تێپه‌ڕاندووه و ته‌نها دوێنێ دووشەممە 61 كه‌سى نوێى هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه تۆماركراون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









