راگەیەنراوێک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ەوە

SNN-
سەبارەت بەکەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت “حکومەتی ھەرێم بەناچاری ئەم بڕیارە قورسەی داوە”.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لەڕاگەیەنراوێکی دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێ دووشەممەی داواشدەکات “بۆ داھاتوو و دوای ئەم مانگە، سەبارەت بە چارەنووسی موچە و شایستە داراییەکانی موچەخۆران دوا بڕیار بۆ پەرلەمانی کوردستان بێت کە باڵاترین دەزگای یاسادانان و چاودێری حکومەتە”.
دەقی راگەیەنراوەکە:
راگەیندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی ٢٢-٦-٢٠٢٠
لەبەر رۆشنایی بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەمکردنەوەی تەمویلی موچەی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕی ٢١ لەسەد و بە تەمویلکردنی لە ٧٩لەسەدی کۆی مووچە تەنھا بۆ ( یەک مانگ) کۆبوونەوەی نائاسایی مەکتەبی سیاسیی رایگەیاند :
وێڕای پشتیوانی خۆی بۆ تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم بە بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە بەرێزەکانەوە بۆ بەشداریکردنیان لەم بڕیارە لەگەڵ سەرجەم پێکھاتەکانی ناو حکومەتی ھەرێم رایدەگەیەنین کە:
لەگەڵ ئەوەی یەکێتی نوێنەری رەنجدەرانی بیروبازووی جەماوەری کوردستانە و لەم سۆنگەیەوە وەک پرەنسیبی بنەڕەتی لەگەڵ کەمکردنەوەی قووتی ھاونیشتمانیان و مووچەخۆرانی کوردستان نییە کە شایستەی خزمەتکردنی زۆر و زیاترن، بەڵام بەھۆی باری نائاسایی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دابەزینی نرخی نەوت کە شادەماری ئابووری ھەرێم و عێراقە و بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کە سەرجەم دامودەزگا و جومگەکانی ھەرێم و ناوچەکەی پەکخستووە، دەزانین کە حکومەتی ھەرێم بەناچاری ئەم بڕیارە قورسەی داوە.
مەکتەبی سیاسیی داوا دەکات لە شاندی حکومەتی ھەرێم کە بەنیازن بەزوترین کات بەرەو بەغدا بەرێبکەون بەمەبەستی تەواوکردنی دانوستاندنەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕال، ھەرچی زۆرتر و زیاترە پێداگری لەسەر مافە رەواو دەستوری و یاساییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات. ھەروەھا داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکات بەسەرجەم پێکھاتەکانییەوە ھەنگاوی جددی و بەرجەستە بنێن بۆ چاکسازیی لەھەموو جومگەکانی داھات و خەرجییەکانی ھەرێمدا و لەم قۆناغە چاکسازی تەنھا موچەی موچەخۆران نەگرێتەوە، بەڵکو سەرجەم دامودەزگای ئابووری و وەبەرھێنان و کۆمپانیا نەوتییەکان و داھاتەکانی ھەموو لایەن و پێکھاتەکان بگرێتەوە و دەستەبەری شەفافیەت لەسەرجەم داھات و خەرجییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان بکات.
ھەروەھا مەکتەبی سیاسیی داوا دەکات بۆ داھاتوو ودوای ئەم مانگە، سەبارەت بە چارەنووسی موچە و شایستە داراییەکانی موچەخۆران و کارمەندانی کوردستان پێویستە لەبەردەم پەرلەمان و لەسەرپێشنیاری حکومەت بکرێت و دوا بڕیار بۆ پەرلەمانی کوردستان بێت کە باڵاترین دەزگای یاسادانان و چاودێری حکومەتە
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









