
دیمەشق
SNN
جێمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، سەبارەت بە جێبەجێكردنی یاسای قەیسەر لەلایەن ئیدارەی ئەمریكاوە رایگەیاند: “ئامانج لە جێبەجێكردنی یاساكە، رووخاندنی ئابووری سووریا نییە”.
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا، جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە یاسای قەیسەر وەك هاوسەنگیەك لەگەڵ بڕیارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا دەركراوە، چونكە رژێمی بەشار ئەسەد بەهیچ شێوەیەك بە ئەرێنی مامەڵەی لەگەڵ هەوڵەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سووریا نەكردووە.
جێمس جێفری باسی لەوەیش كرد كە واشنتۆن هەوڵی رووخاندنی ئابووری سووریا نادات وەك رژێمی بەشار ئەسەد بانگەشەی بۆ دەكات و وتی: “رژێمی بەشار ئەسەد هۆكاری دابەزینی بەهای لیرەی سوورییە، هەرچی هەوڵ و توانای هەیە لەوبارەیەوە خستوویەتیەگەڕ”.
ئەوەشی ئاشکراکرد: “واشنتۆن لە كۆنگرەی بەهاناچوونی مرۆیی كە لە كۆتایی ئەم مانگە لەلایەن یەكێتیی ئەورووپاوە ساز دەكرێت، بڕە پارەیەك وەك یارمەتی دارایی بۆ سوورییەكان تەرخان دەكات”.
یاسای “قەیسەر” لە 17ی ئەم مانگەدا چووە بواری جێبەجێكردنەوە كە لە میانیدا، واشنتۆن سزای توندی بەسەر 39 كەس و قەوارە بەهۆی پاڵپشتكردنیان لە رژێمی بەشار ئەسەد-دا سەپاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كردبوو سزا نوێیەكان، رژێمی بەشار ئەسەد و هاوسەرەكەی دەگرێتەوە كە بە ئەندازیاری نەهامەتییەكانی گەلی سووریا وەسفی كردبوون.
بەپێی یاسای قەیسەر، هەر كەس و لایەنێك مامەڵە لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد-دا بكات ئەوا لەلایەن ئیدارەی ئەمریكا سزای دارایی بەسەردا دەسەپێندرێت.
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
24كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: پێموایە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران دەگەینە رێککەوتن
حوزهیران 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









