هەڵەبجە: لە رووبەڕووبوونەوەی كۆڵبەران و پاسەوانی سنووردا كۆڵبەرێك كوژرا

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئەنجامی دروستبوونی دەمەقاڵی لە نێوان هێزەكانی پاسەوانی سنوور و كۆڵبەران لە سنوری ناحیەی بیارە، كۆڵبەرێكی دانیشتووی خورماڵ كوژرا و فەرماندەیەك و ئەفسەرێك و شەش پاسەوانی سنوور بریندار بوون.
ڕاید بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی (سەرگەت و هانەی دن)ی سەر بە ناحیەی بیارە لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵە لەنیوان كۆڵبەران و كاسبكاران و هێزی پۆلیسی پاسەوانی سنوور کۆڵبەرێک کوژرا بەناوی (سەیوان بانیشاری) تەمەنی 35 ساڵ کە دانیشتووی ناحیەی خورماڵە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەر لەو رووداوەدا فەرماندەیەكی فەوجی پاسەوانی سنوور و ئەفسەرێك و شەش كارمەندی دیكەی پاسەوانی سنوور برینداربوون، بارەگایەکیشیان سوتاوە، هاوكات زیان بەرچەند ئۆتۆمبێلێك کەوتووە، دواتر تەرمی كوژراوەكە رەوانەی پزیشكی دادی پاریزگای هەڵەبجە كراوە و دواتر لە بنكەی پولیسی بیارە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە کراوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN کە لە چەند شایەتحاڵێکی وەرگرتووە، رووداوەکە بەجۆرێک بووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە كاتێكدا ژمارەیەك كۆڵبەر كە لە مەرزی ( هانەی دن) بە نیازبوون كۆڵ و بارەكانیان ئاودیوی ئێران بکەنبەڵام لە چوارچێوەی رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا پاسەوانی سنوور ڕێگەی پێنەداون، لەو كاتەدا كۆڵبەرەكان بە بەرپرسی پاسەوانی سنووریان وتووە كە ڕێگەنەدان بە كاركردن با هەموو دەروازە لاوەكییەكان بگرێتەوە نەك تەنها مەرزی (هانەی دن) و دواتر دەمەقاڵە لە نێوان كۆڵبەرەكان و هێزەكانی پاسەوان دروستبووە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، بۆ چارەسەركردنی كێشەكە هێزەكانی ئاسایش لە سنووری هەڵەبجە گەیشتونەتە مەرزەكە و گرفتەكەیان چارەسەر كردووە و كۆتایی بە كێشەكەیان هێندراوە، بەڵام لە دوای جێهێشتنی هێزەكانی ئاسایش جارێكی دیكە گرفتەكە سەریهەڵداوەتەوە و لە ئەنجامدا هێزەكانی پاسەوانی سنوور بۆ بڵاوەپێكردنی كۆڵبەرەكان دەستیان بە تەقەكردن كردووە بەڵام لە ئەنجامدا كۆڵبەێك بە ناوی (سەیوان بانیشاری) خەڵكی گوندی بانیشاری سەر بە ناحیەی خورماڵ كوژراوە.
لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، جگە لە هەردوو مەرزی (شۆشمێ و پشتە) هەریەكە لە مەرزە لاوەكییەكانی (سیپە، هانەی دن، مڵەخورد هاوار و گریانە) و چەند مەرزێكی دیكەی لاوەكی بوونیان هەیە شەوانە بە شێوەی قاچاخ ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ چەند كەرەستە و كاڵایەكی كارەبایی لە نێوان كۆڵبەرانی رۆژهەڵات و هەرێمی كوردستان دەکرێت.

وێنەی ئەو کۆڵبەرەی کە کوژراوە
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









