
AP
SNN
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی قوڵی خۆی ده‌ربڕی له ره‌وشی مرۆیی نزیكه‌ی ئه‌و 58 هه‌زار منداڵه‌ی داعش كه خه‌ڵكی زیاتر له 60 وڵاتی جیاوازن و لە کەمپی هۆل لە رۆژهەڵاتی سوریا ماونەتەوە.
میشێل باچلێت كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: مافی مرۆڤ له کەمپی ئاوارەکانی داعشدا پێشێلدەکرێت، منداڵانی كچ و ته‌نانه‌ت منداڵانی كوڕیش دووچاری ده‌ستدرێژی سێكسی و بازرگانیكردن به مرۆڤ بوونه‌ته‌وه، هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێیان پێ كراوه.
كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوكارییه مرۆییه‌كانی وڵاتان سنووردار كراوه و به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وتی: “پێویسته ئه‌و وڵاتا‌نه به‌په‌له هاوكاری بگه‌یه‌ننه هاووڵاتییەکانیان کە نزیکەی هەشت هەزاریان خەڵكی عێراقن و ئەوانی دیکە خەڵکی دەیان وڵاتی جیهانن”.
باچلێت ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هه‌زاران ژن و منداڵی كه‌مپه‌كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان.
کەمپی ئاوارەکانی هۆل لەژێر دەستی هێزەکانی یەپەگەدایە، پێشتر شەڕڤانان چەندین جار هۆشدارییان لەبارەی رەوشی ئەمنی ناو کەمپەکە دەربڕیووە و رایانگەیاندووە: “چیتر لە توانایاندا نەماوە بارودۆخی کەمپەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”، ئیدارەی خۆسەریش چەند ساڵێکە داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات ئەو هاووڵاتیانەیان بگرنەوە خۆیان، بەڵام بەشێک لە وڵاتان داواکەیان رەتکردووەتەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









