
کەرتی گەشتیاریی تووشی داڕمان بووە
SNN-
رێکخراوی گەشتیاریی جیهانی ئاشکرایدەکات “رێژەی گشتی و ژمارەی گەشتیار لەجیهاندا دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و بەبەراورد بەساڵی پار وەک ئەمڕۆ، 97٪ دابەزیوە”.
لەبەیاننامەیەکی رێکخراوەکەدا هاتووە “لەمانگی ئازاری رابردوودا 55٪ رێژەی هاموشۆی گەشتیار بەجیهاندا کەمیکردووە، بەڵام لەمانگی نیسانی رابردوو ئەو رێژەیە بۆ 97٪ دابەزیوە”.
رێکخراوە گەشتیارییەکە دەشڵێت: “ژمارەی گەشتیاری جیهانیی بۆ 180 ملیۆن گەشتیار کەمبۆتەوە بەبەراورد بەساڵی رابردوو زیانی 195 ملیۆن دۆلاری لەو کەرتە داوە”.
داتاکانی ئەو رێکخراوە دەڵێت: “ناوچەکانی ئاسیا و ئۆقیانوسی هێمن لەپلەی یەکەمدا دێن کە ئەو زیانە داراییەیان بەردەکەوێت کە 51٪ە”.
وڵاتانی ئەوروپاش بەهەمانشێوە زەرەرمەندن بەڕێژەی 44٪ هاوکات رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش تووشی زیان بووە بە ڕێژەی 40٪ و ئەمریکا بەڕێژەی 36٪ و پاشان ئەفریقا کەمترین زیانی بەرکەوتووە بەڕێژەی 35٪.
هاوکات رێکخراوەکە پێشبینیدەکات لەساڵی 2020 دا بەڕێژەی 50٪ بۆ 55٪ زیانی کەرتی گەشتیاریی روو بدات لەجیهاندا.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








