قوباد تاڵهبانى و مستهفا كازمى كۆبوونهوهیان ئهنجامدا

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم و مستهفا كازمى، سهرۆكوهزیرانى عێراق
ئهمڕۆ سێشهممه شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق و شاندێكی باڵای حكومەتی ناوەندی كۆبوونەوە.
نووسینگهى راگهیاندنى جێگرى سهرۆكى حكومهت له بهیاننامهیهكدا كهمێك لهمهوبهر بڵاویكردهوه ئاشكرایكرد، “پاش گەیشتنی شاندی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ ، لەگەڵ مستەفا كازمیی سەرۆكوەزیرانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی گەری سێیەمی گفتوگۆكانیان ئەنجامدا”.
له بهیاننامهكهدا لهبارهى ناوهڕۆكى كۆبوونهوهكهوه ئهوهشخراوهتهڕوو، “لە کۆبوونەوەکەدا بەچڕی گفتوگۆ کرا لەسەر بژاردەکانی هەر دوو لا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیر، لە رۆژانی داهاتووشدا کۆبوونەوەکانی شاندی دانووستانکاری هەرێم و حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت”.
ئەمڕۆ شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان بهسهرۆكایهتی قوباد تاڵهبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن، بهئامانجی تەواوكردنی وتوێژەكانی پێشووی تایبەت بە چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان.
سەردانی شاندەکە بۆ جاری سێیەمە بەرەو بەغدا بەڕێدەکەوێت بەمەبەستی تەواوكردنی گفتوگۆكانی كۆتایی نیسان و سەرەتای ئایاری رابردوو لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا.
ئەندامانی شاندەكە پێكهاتوون لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی دهرهوهی هەرێم، كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا، د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانان، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ تیمێكی هونەری گەورەتر كە نوێنەرایەتی وەزارەتە جۆربەجۆرەكان دەكەن.
بڕیارە لەم گەڕەی سێیەمی دانوستانەكاندا پرسە ھەڵپەسێردراوەكان بخرێنە بەر باس بەتایبەت دۆسیەكانی نەوت وشایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر ئەو ئەنجام و بنەمایانەی كە لە دانوستانەكانی رابردوودا لەنێوان شاندی هەرێم و لیژنەی باڵای حكومەتی عێراق گەڵاڵەكراون.
دوێنێ دووشەممە 2020/06/22 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پرسی تایبەت بە دانوستاندنی لەگەڵ وەفدی هەرێم تاوتوێکرد.
مەسرور بارزانی رایگەیاند، بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان، ئامادەین لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتنێکی گشتگیر بکەین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









