
SNN
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند: زەوی لەو وەبەرهێنەرانە وەردەگیرێتەوە کە چەندین ساڵە لە پڕۆژەکانیاندا کەمتەرخەم بوون و دەستیان بە کارکردن تیایاندا نەکردووە.
محەمەد شوکری ئەوەشی راگەیاندووە: “لە هەرێمی کوردستان 113 پڕۆژە ھەن کە رێژەی کارکردن تێیدا سفرە و لە ئێستادا کار لەسەر ئەوە دەکەن دووبارە ئەو پڕۆژانە بخرێنەوەوە سەرکار”.
باسی لەوەشکرد کە ئەم پڕۆژانە بەشێکیان کەمتەرخەمی وەبەرھێنەرە و بەشێکیشیان کەمتەرخەمی لایەنەکانی حکوومەتە کە زەوی بەپێی پێویست بەردەستی وەبەرھێنەر نەبووە.
وتیشی: “ئەوانەی کە کەمتەرخەمی وەبەرھێنەرە و چەندین ساڵە دەستی بە وەبەرھێنان نەکردووە بێگومان زەوییەکەی لێوەردەگیرێتەوە و دوای ئەوەش مۆڵەتی وەبەرھێنانی لێوەردەگیرێتەوە”.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لەبارەی پڕۆسەی تاپۆکردنی یەکەکانی نێشتەجێبوون رایگەیاند: دوای ئەوەی لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر درا، پڕۆسەی تاپۆکردنی یەکەکانی نێشتەجێبوون دەستیپێکراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









