نەتەوەیەکگرتووەکان تاوتوێی پڕۆژەیەکی ئەمریکا دژ بە ئێران دەکات

REUTERS/Carlos Barria
SNN
ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان یەکەم گەڕی گفتوگۆکانی سەبارەت بە پڕۆژەیاسایەکی ئەمریکا دەستپێدەکات، کە سەبارەت بە قەدەغەکردنی چەکی ئێرانی ئامادەی کردووە.
پڕۆژەیاساژەی ئەمریکا بە جۆرێک نوسراوەتەوە، کە فرۆشتنی چەک لەلایەن ئێرانەوە، هاوکات گواستنەوەی چەک لەلایەن ئەو وڵاتەوە و گەیاندنی بە هەر هێز و گروپێک بە قەدەغە کراوەیی دەمێنێتەوە.
پڕۆژە یاساکەش دەبێتە درێژکردنەوەی یاسایەکی پێشتری نەتەوەیەکگرتووەکان، کە ساڵی 2015 لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناوەکیدا واژووی لەسەرکراوە و لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ماوەی رێککەوتنەکە کۆتایی دێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز پێشبینی کردووە، پڕۆژەیاساکەی ئەمریکا نەتەوەیەکگرتووەکان دابەش بکات بەسەر دوو بەشدا.
لەوبارەیەوە لێدوانی لە چەند دیبلۆماتکارێک وەرگرتووە کە رایانگەیاندووە: “هەر لە ئێستاوە رووسیا و چین وتوویانە کە دەسەڵاتی ڤیتۆ دژ بە پڕۆژەکە بەکاردەهێنن”.
ئەگەر پڕۆژەیاساکە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پەسەند بکرێت ئەوا وڵاتان دەبێت هەر بارهەڵگر و کەشتییەک لە سنوورەکانیان بپشکنن کە گومان دەکرێت چەک یان کەلوپەلی قەدەغەکراوی هەڵگرتبێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









