وه‌زاره‌تی ناوخۆ له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و راگرتنی ده‌وامه‌وه ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد

وەزارەتی ناوخۆ
SNN
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و راگرتنی ده‌وامه‌وه ژماره‌یه‌ك بڕیاری نویی ده‌ركرد.
یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ئه‌م رێكارانه‌ی كه له خواره‌وه دیاریكراوون جێبه‌جێ بكه‌ن، به گونجاندن له‌گه‌ڵ ره‌وشی هه‌ر پارێزگا و ئیداره‌یه‌ك:
1- راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واو یان سنووردار له رووی شوێن و كاته‌وه.
2- راگرتنی ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه حكومی و ناحكومییه‌كان.
3- ئه‌و شوێنانه‌ی په‌یوه‌ستن به ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك به مه‌رجی ته‌ندروستی به كراوه‌یی بمێننه‌وه.
4- خواردنگه‌كان به كراوه‌یی بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به دیلیڤه‌ری كار بكه‌ن.
5- داخستنی گشت سه‌نته‌ر و نۆڕینگه‌كان.
6- داخستنی گشت شوێنه ئاینییه‌كانی و هۆڵه‌كانی وه‌رزش و كافتریا و یانه‌كانی شه‌وان و پاركه‌كان و شوێنهگشتییهكانی دیكه.
7- پابه‌ندكردن به به‌ستنی ماسك و لێپرسینه‌وه له‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن.
8- چڕكردنه‌وه‌ی چاودێریكردنی رێنماییه خۆپارێزییه‌كان و سزادانی سه‌رپێچیكاران.
9- راگرتنی ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتیی.
10- قه‌ده‌غه‌ی چوون بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كان.
11- دانانی رێكاری گونجاو و ته‌ندروستی له لایه‌ن فه‌رمانگه حكومییه‌كان بۆ پێدانی مووچه.
دووه‌م: ده‌وامی وه‌زاره‌ته‌كان به پێی بڕیاری لیژنەی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و بڕیاره‌كانی حكومه‌ت له لایه‌ن وه‌زیری تایبه‌تمه‌نده‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
سێیه‌م: هاتووچۆكردنی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندییه‌كان و كۆمپانیاكانی نه‌وت، كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دیوان رێگه‌پێدانیان بۆ ده‌كرێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان.
چواره‌م: هاتووچۆكردنی دیپلۆماتكارانی بیانی و هێزی هاوپه‌یمانان له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه هه‌ماهه‌نگی و كارئاسانییان بۆ ده‌كرێت له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان.
پێنجه‌م: هاتووچۆكردنی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له رێگه‌ی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان “JCC” له وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێگه‌پێدانیان بۆ ده‌كرێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.
شه‌شه‌م: ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان رێكاری پێویست ده‌گرنه به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌یانه و هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك بنوێنرێت به‌رپرسیار ده‌بن.
حه‌وته‌م: ئه‌م به‌یانه ته‌واوكه‌ری به‌یانی ژماره “41”ی ساڵی 2020ـه، كه له 15/6/2020ـه‌وه ده‌رچووه.


حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









