به‌هۆى نه‌مانى جێگه‌وه له نه‌خۆشخانه تووشبووانى كۆرۆنا ده‌برێنه به‌شه ناوخۆییه‌كان

قه‌ڵاى شێروانه له كه‌لار ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
زانكۆى گه‌رمیان یه‌كێك له به‌شه ناوخۆییه‌كانى ته‌رخانكرد بۆ تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به كۆرۆنا له‌و ئیداره‌یه پڕبووه و جێگاى نه‌خۆشى تێدا نه‌ماوه.
تاوه‌كو ئێستا له سنوورى گه‌رمیان 451 هاووڵاتى تووشى كۆرۆنا بوون و 117 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 7 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه، له ئێستادا نه‌خۆشانه‌ى قه‌ڵا له كه‌لار كه ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیانه پڕبووه و ناتوانێت نه‌خۆشى تر وه‌ربگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زانكۆى گه‌رمیان یه‌كێك له به‌شه ناوخۆییه‌كانى ته‌رخانكردووه بۆ تووشبووانى كۆرۆنا.
له روونكردنهوهیهكهدا زانكۆى گه‌رمیان له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرایكردووه، “لە رۆژی یەکشەممە 21ى حوزه‌یرانەوە بینای یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانمان تەرخانکرد بۆ ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە باری تەندروستیان جێگیرە، بە سوپاسەوە بەهاوکاری ماددی ئیدارەی گەرمیان لەماوەی دوو رۆژدا ناتەواوییەکانی سیستەمی ساردی بیناکەمان چاککرد ، ماوەتەوە تەندروستی گەرمیان بینای باڵەخانەکە پاكبکاتەوە و نەخۆشەکان بگوازێتەوە”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له ته‌ندروستى گه‌رمیان وه‌ریگرتوون، “له ئێستادا ده‌ستكراوه به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشانى كۆرۆنا بۆ ناو ئه‌و بینایه هاوشێوه‌ى نه‌خۆشخانه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه پێشتر كارمه‌ندێكى ته‌ندروستى كه له‌نه‌خۆشخانه‌كانى تووشبوون به كۆرۆنا له كه‌لار ده‌وامده‌كات به (SNN)ى راگه‌یاندبوو: “له گه‌رمیان ژماره‌ى تووشبووان تادێت زیاترده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئهمشهدا به‌شێكى زۆر له كارمه‌ند و پزیشكان مانیانگرتووه و ده‌وام ناكه‌ن، هه‌ربۆیه ئه‌و ستافه كه‌مى سه‌رپه‌رشتى تووشبوون ده‌كه‌ن رێژه‌مان كه‌مه به شێوه‌یه‌ك هه‌ر ستافێك رۆژانه 12 كاتژمێر له ده‌وامدا دەبن”.
وتیشى: “له‌به‌ر كه‌مى پزیشك و كارمه‌ند ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه ده‌وام ده‌كه‌ن فریاى هه‌مووان ناكه‌ون، رۆژى وا هه‌یه 12 كاتژمێر له‌ده‌وامن كاتى ئه‌وه‌یان نابێ نان بخۆن”.
له سنورى گه‌رمیان 18 ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد هه‌یه و 10 ئامێریان هى حكومه‌ته و هه‌شت دانه‌شیان له لایه‌ن خێرخوازانه‌وه له نێو نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى دانراوه، به‌ڵام ئه‌و ئامێرانه پێشتر كاریان پێنه‌كرابوو ئه‌ویش یه‌كێك بوو له گرفته‌كان و ئه‌مڕۆ ئه‌و ئامێرانه‌ش خراونه‌ته كار‌و بڕیاره له‌مه‌ودوا بۆ نه‌خۆش به‌كاربهێندرێن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









