
ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN
لە سەرانسەری جیهاندا، زانایان هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی پێکوتەیەکی گونجاو دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چڕکردووەتەوە و لە ئێستاشدا زیاتر لە 120 پێکوتەی جیاواز لە قۆناغی گەشەپێداندایە.
ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، زۆرینەی پێکوتەکان ئێستا لە قۆناغە سەرەتاییەکانی تاقیکردنەوەدان و لە تاقیگەکان گەشەیان پێدەدرێت، بەڵام 13 لەو پێکوتانە قۆناغە سەرەتاییەکانیان بڕیووە و ئێستا لەسەر ئاژەڵ و مرۆڤ تاقیدەکرێنەوە، ئەوانەش پێنجیان لە چین، سێ لە ئەمریکا، دوو لە بەریتانیا و یەک تاقیگە لە هەریەک لە وڵاتانی ئوسترالیا، ئەڵمانیا و رووسیا بوونیان هەیە.
تاقیگەکانی بەشێک لە زانکۆ ناودارەکانی بەریتانیا، لە نێویشیاندا ئۆکسفۆرد، ئیمپێریاڵ کۆڵێنج لەندەن، تاقیکردنەوەکانیان چووەتە قۆناغی پێشکەوتووەوە و لەسەر مرۆڤ تاقیدەکرێتەوە، سەدان کەسیش خۆبەخشانە ئامادەییان نیشانداوە تا پێکوتەی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر تاقیبکرێتەوە.
هاوکات بەشێک لەو تاقیکردنەوانەی کە لەسەر ئاژەڵ کراون، دەرئەنجامەکانیان ئومێدبەخش بوون و جەستەی ئاژەڵەکان وەڵامدانەوەی بۆ پێکوتەکان هەبووە.
زانایان جەخت لەوە دەکەنەوە، ئەوان لە رکابەریدا نین دژ بە یەکتری، بەڵکو رکابەری دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن، چونکە بۆ ئەوەی پێکوتەی پێویست بۆ تەواوی دانیشتوانی جیهان بەکاربهێنرێت، پێویست دەکات ژمارەیەک لەو پێکوتانە سەرکەوتووبن.
لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا لە شاری ووهانی چین ڤایرۆسی کۆرۆنا سەریهەڵدا و دواتر بۆ سەدان وڵاتی جیهان گوازرایەوە، تا ئێستا زیاتر لە نۆ ملیۆن کەسی جیهان تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 480 هەزار کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسیش لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









