
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئەو نیگهرانىیانەی بەهۆی نەمانی شوێن لە نەخۆشخانەی کۆرۆنای گەرمیان دروستبوو، ئه‌مڕۆ زانكۆى گه‌رمیان به‌شه ناوخۆییهكى راده‌ستى ته‌ندروستى گه‌رمیان كرد كه تواناى وه‌رگرتنى 170 تووشبووى هه‌یه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا به‌رێوه‌به‌رى كاروبارى خوێندكارانى زانكۆى گه‌رمیان به SNN ی راگه‌یاند: “لە سۆنگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتى و بە مەبەستی ھاوکاریی و ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتى تەندروستی گەرمیان، لەلایەن زانکۆی گەرمیانه‌وه بەشە ناوخۆیی کۆڕان بە سەرجەم پێداویستییەکانیەوە تەرخانکرا بۆ ئەو تووشبووانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەرمیان کە بارودۆخیان جێگیرە”.
وتیشى: “بەشە ناوخۆییەکە کەموکورتییەکی هەبوو کە پەیوەست بوو بە سیستەمی فێنککەرەوەی باڵەخانەکە، ئەو گرفتە چارەسەر لە دوو رۆژی رابردوودا چارەسەرکرا و ئەمڕۆ بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا تەرخانکرا”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌و به‌شه ناوخۆییه له 56 ژوور پێكهاتووه كه هه‌ر ژوورێك سێ قهرەوێڵهى تێدایه واتا تواناى وه‌رگرتنى نزیكه‌ى 170 نه‌خۆشى ده‌بێت و به شێوه‌یه‌ك كاره‌باى به‌رده‌وام و پێداویستییه‌كانى دیكه‌یان بۆ ئاماده‌كراوه و له لایه‌ن ته‌ندروستییشه‌وه ڕۆژانه سێ ژه‌مه نانیان بۆ ئاماده ده‌كرێت.
له سنوورى گه‌رمیان تووشبوانى ڤایرۆسی كۆرۆنا 500 كه‌سى تێپه‌ڕاندووە و زانكۆى گه‌رمیانیش لەسەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان چەندین چالاکی زانستیی، وەکو وۆرکشۆپ و سیمیناری تایبەت لەسەر پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چۆنییەتی خۆپاراستن و بڵاوکردنەوەی پۆستەر و ڕێنمایی تەندروستی ئه‌نجامداوه و لە تاقیگەی زانکۆی گەرمیانیش پشکنینی کۆرۆنا دەکرێت.



شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









