لەپارێزگاى هەڵەبجە بڕیاری ڕاگرتنی دەوامی فەرمانگەكان درێژ كرایەوە

بازاڕی هەڵەبجە
SNN- عەلی حەمە سەعید
كەمپێش پێش ئێستا ژووری ئۆپراسیۆنەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە كۆبوونەوەی خۆیان كۆتایی پێهێنا و بڕیاریاندا كە ڕاگرتنی دەوامی سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان تا بەرواری 4/7/2020 درێژ بكرێتەوە و هاوكات لە ڕۆژانی دابەشكردنی مووچەدا دەوامی بانکەكان ئاسایی دەبێت.
لە بڕیارەكانی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە كە وێنەیەكیان بۆ SNN ناردووە ئەوەخراوەتەڕوو، بڕیاریانداوە بە درێژكردنەوەی ڕاگرتنی دەوامی فەرمانگە حكومییەكان لە ڕۆژی یەكشەممە 28/6/2020 بۆ 4/7/2020 جگە لە هێزەكانی ناوخۆ و كەرتی تەندروستی، هاوكات ڕاگرتنی دەوام لە ڕۆژانی دابەشكردنی مووچە بانکی هەڵەبجە ناگرێتەوە.
ئەوەش هاتووە، سەبارەت بە تاقیكردنەوەكان لە زانكۆ و قوتابخانەكان كە بەخشتەیەك لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردەوە كاتی تاقیكردنەوەیان دیاریكراوە ڕاگرتنی دەوام نایانگرێتەوە، هاوكات بڕیاریشدرا بە داخستنی سەرجەم نۆرینگەكانی (پزیشكی، پزیشكی ددان و تاقیگە)کان جگە لەدەرمانخانەكان لەگەڵ سەرجەم یانە و كافتریا و هۆڵی بۆنە و كۆڕ و كۆبوونەوەكان و پرسە و ئاهەنگگێڕان تابەرواری 4/7/2020 قەدەغە دەبێت.
هەر لە بڕیارەكانی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە جەخت لەوەشكراوەتەوە، چێشتخانە و كەبابخانەكان كراوە دەبن و تەنها بەشێوەی دلیڤەری كاردەكەن، بە پێچەوانەوە ڕێكکاری یاسایی دژیان دەگیرێتەبەر، لەگەڵ ئەوەشدا سەردانی شوێنە گەشتیارییەكان بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە و داخستنی مزگەوت و پەرستگاكان تاكاتێكی نادیار بەردەوامدەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









