ئاماری شەش مانگی رابردووی تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر بڵاوکرایەوە

وێنەی دەستبەسەرداگرتنی بڕێک ماددەی هۆشبەر لە هەرێم
SNN- هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، لە شەش مانگی رابردوودا 586 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان یان بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستگیرکراون و دەستبەسەر چەندین جۆری ماددەی هۆشبەریشدا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەمڕۆ کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی بەڕەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، ئاماری شەش مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “لە شەش مانگدا 586 تۆمەتبار بەهۆی تاوانەکانی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون، لەو ژمارەیەش 292 تۆمەتبار سزا دراون”.
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ئێستادا 294 تۆمەتبار لە ژێر لێکۆڵینەوەن.
هاوکات لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا دەستگیراوە بەسەر 358 کیلۆگرام و 552 گرام ماددەی هۆشبەر کە لە ماددەکانی هێرۆین، کریستاڵ، تلیاک و حەشیش و جامیکا پێکهاتوون. لەگەڵ 952 حەبی هۆشبەر.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان داوا لەو کەسانە دەکات کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانن دوور بکەونەوە لەو کارە قێزەون و ترسناکە و چارەنووسی خۆیان بپارێزن کە لەئەنجامدا دەستگیر دەکرێن و ڕێکاری یاسایی توند لەبەرامبەریان دەگیرێتەبەر ، دەشڵێت: “هێزەکان چاو کراوەن و هیچ تاوانبارێك نەیتوانیوە لەدەستیان دەربازی ببێت و چاوپۆشیان لەهیچ کەسێکیش نەكردووە”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









