
مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا | Laszlo Balogh/Getty images
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: پێدانى ڤیزاى ئه‌مریكى به به‌شێك له به‌رپرسانى حزبى كۆمۆنیستى چین سنووردار كراوه، وتیشى: “ئه‌و به‌رپرسانه ئازادى سنووردار ده‌كه‌ن”.
مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “حكومه‌تى ئه‌مریكا بڕیاریداوه پێدانى ڤیزا به به‌شێك له به‌رپرسانى حزبى كۆمۆنیستى چینى سنووردار بكات، ئه‌م سزایه‌ش به‌رپرسانى ئێستا و پێشووش ده‌گرێته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئازادى سنووردار ده‌كه‌ن”.
هه‌رچه‌نده پۆمپه‌یۆ ئاماده‌نه‌بوو ناوى ئه‌و به‌رپرسانه ى چین بهێنێت كه سزاكه ده‌یانگرێته‌وه به‌ڵام، وتیشى: “ئه‌م سزایه له‌دواى ئه‌و به‌ڵێنه‌ى سه‌رۆك تره‌مپ دێت كه دابووى بۆ سزادانى چین به‌هۆى سنووردراكردنى ئازادى و جێبه‌جێكردنى یاسا و په‌یڕه‌وى ئاسایشى نوێ له هۆنگ كۆنگ”.
له به‌رامبه‌ردا باڵیۆزخانه‌ى چین له ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له تۆڕى كۆمهڵاتى تویته‌ر بڵاویانكرده‌وه له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكاوه ئاشكرایانكرد: “داوا له لایه‌نى ئه‌مریكى ده‌كه‌ین كه ده‌ستبه‌جێ بڕیاره‌كه‌یان بكێشننه‌وه و وازبێنن له ده‌ستتێوه‌ردانى كاروبارى ناوخۆیی چین”.
بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ سزدانى چین له كاتێكدایه كه پێشتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندبوو: “سه‌رۆكى ئه‌مریكا واژووى راپۆرتى ستراتیژیه‌تى نوێى ده‌رباره‌ى چین كردووه، كه ئه‌گه‌رى زۆره ئه‌و وڵاته به تاوانى سزادانى موسوڵمانانى ئیگۆر سزا بدات”، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى كه جۆن بۆڵتن، راوێژكارى پێشووى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى ئه‌مریكا له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوى (ئه‌و ژووره‌ى كه تێيدا روویدا) ئاشكرایكرد، “شى جینگپین، سه‌رۆكى چین بابه‌تى ئه‌نجامدانى تووندوتژى به‌رامبه‌ر موسوڵمانانى ئیگۆر بۆ دۆناڵد تره‌مپ، روونكرده‌وه ئه‌ویشت وتى: ئه‌وه ئاساییه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









