لە گەرمیان پڕۆژه‌یه‌ك بۆ باشتر به‌رێوه‌بردنى نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا جێبەجێ دەکرێت

وێنە: SNN
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له گه‌رمیان پزیشكێك پڕۆژه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردن و دابینكردنى پزیشك و كارمه‌ندى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا خسته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه کە هاوکار دەبێت لە رێکخستنەوەی نەخۆشخانەکەدا.
بێستوون ژاڵهیى به‌ڕێوه‌به‌رى كاروباره مرۆییه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان به SNNی راگه‌یاند: د. سه‌ركه‌وت داود پسپۆڕ له نه‌خۆشییه‌كانى دڵ له گه‌رمیان پڕۆژه‌یه‌كى پێشكه‌ش به ئیداره‌ى گه‌رمیان كردووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵای تایبەت بە چارەسەرکردنی کۆرۆنا بە جۆرێک بە بەرده‌وامی پزیشك و كارمه‌ند و لایه‌نى ئیدارى و به‌شه‌كانى دیكه‌ى به‌رده‌ست و ئاماده‌ى كاركردن دەبن.
وتیشى: پڕۆژه‌كه بریتییه له دانانى كارگێڕى بۆ به‌رێوه‌بردنى نه‌خۆشخانه‌كه، دابینكردنى پێداویستییه‌كانى ئه‌و به‌شانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه كه كاریان تێدا نییه، وه‌كو ده‌رمانخانه، شوێنى خۆگۆڕین، ژوورى پاكژكردنه‌وه، ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد، ئاماده‌كردنى پزیشكى بێهۆشكار و ئێشكگر، هه‌بوونى پزیشك و كارمه‌ندى ئێشكگر بۆ 24 كاتژمێر به به‌رده‌وامى، یان ئه‌گه‌ر تیمێك هه‌موویان تووشی كۆرۆنا بوون تیمێكى تر شوێنیان بگرێته‌وه، هه‌ر كارمه‌ندێك ئێشکگرى گرت راسته‌وخۆ دواى ده‌وامه‌كه‌ى پاره‌كه‌ى پێ ده‌درێت.
بێستوون ژاڵهیى ئاماژه‌شى به‌وه‌دا، خاوه‌نى پڕۆژه‌كه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانى كردووه له رووى دابینكردنى پزیشك و كارمه‌نده‌كان و ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه ره‌زامه‌ندى بۆ دراوه، له قۆناغى یه‌كه‌م بۆ مانگى یه‌كه‌مى پڕۆژه‌كه بڕى 30 ملیۆن دینار ته‌رخان دەکرێت و دواتریش بۆ مانگى داهاتوو به هه‌مانشێوه پاره‌كه‌یان پێده‌درێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئه‌مڕۆ ئیداره‌ى گه‌رمیان پاره‌كه ڕاده‌ستى پڕۆژه نوێیه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كه له رووى توانا مرۆییه‌كانه‌وه هاوكارى نه‌خۆشخانه‌كه ده‌بێت و پێویسته لایه‌نى ته‌ندروستى پێداویستییه‌كانى دیكه دابین بكات.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا له كه‌لار به SNNی راگه‌یاند: له نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا له گه‌رمیان گرفتى كه‌مى پزیشك و كارمه‌ند و ستاف و ئیداره و بودجه و پێداویستییه‌كانى نه‌خۆشخانه‌یان هه‌یه، داواشى له حكوومه‌ت كرد هاوكاریان بكه‌ن. له ئێستادا ئه‌م پڕۆژه‌یه كارێكى باش ده‌بێت بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانى یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا له كه‌لار.
تاوه‌كو ئێستا له سنوورى گه‌رمیان نزیكه‌ى 600 كه‌س تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 13 هاووڵاتیش كه زۆربه‌یان پیاون به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه. خراپى ره‌وشى ته‌ندروستى له ناوچه‌كه‌ش به تایبه‌تى دواى مانگرتنى پزیشك و كارمه‌ندان و نه‌مانى شوێن له نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا نیگه‌رانى زۆرى هاووڵاتیانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









